ئاگاداری هەڵەکانی بەکارهێنانی سەرڕوومەت بن

خەندان لایف-

بەکارهێنانی سەرکوڵم یان ڕوومەت قۆناغی کۆتایی ماکیاژکردنە، جوانی سەرنجڕاکێشی روخسارت نیشاندەدات، سەر کوڵمەکان بریقەدار و گەشاوە دەکات و سروشتی تر دەریدەخات، بەمەرجێک بەڕێگای ڕاست بەکاریبهێنیت.

بەشێكی زۆری خانمان سەرڕوومەت بەشێوازی خڕ دەدەن لە ڕوومەتیان و بەکاریدەهێنن، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و نابێت ئەنجامی بدەیت و پێویستە لەگەڵ شێوازی ماسولکەکانی ڕوومەتت بێت.

سەرڕوومەت لە ناوەکەیەوە دیارە کە بۆ دەرخستنی ڕوومەت و ماسولکەکانی هەردوو ڕوومەتە، نەک بیدەیت لەسەرجەم بەشەکانی تری ڕوخسار وەک سەر لوت و چەناگە، کە لای بەشێک لە خانمان باوە.

دەتوانیت لەڕێگەی سەرڕوومەتەوە جوانترین کۆنتور بۆ ڕوخسارت بکەیت ئەمەش وەستاوە لەسەر سەلیقە و وردی تۆ.

هەوڵبدە سەرڕوومەت کاتێک بە فڵچە بەکاردەهێنیت بەیەک ئاراستە بەکاریبهێنیت نەک خڕی بکەیتەوە، لە چەپ بۆ ڕاست یان سەرەوە و خوارەوە بەگوێرەی شێوازی ڕوخسارت خڕە یان هێلکەی..هتد.

هەندێکی دیکە لە خانمان سەرکوڵم تا ئاستی گوێ و دەمیان دەبەن ئەمەش هەڵەیە و دەبێت سنوری نێوانیان دیاربکەیت.


ئه‌م بابه‌ته 7049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو