چەند رێنماییەک بۆ ئەو خانمانەی تازە منداڵیان بووە

خەندان لایف-

لەپاش منداڵبوون خانمان تووشی خەمۆکی و بێزاریەکی زۆر دەبن، ئەم حاڵەتەش زۆر ئاسایی و سروشتیە تووشی زۆرێک لە خانمان دەبێت، لەهەمانکاتدا ئەگەر سنوری بۆ دادەنەنێیت و هەوڵی چارەسەرکردنی نەدەیت ڕەنگە زیانت پێ بگەیەنێت و ببێتە هۆی نەخۆشی.

چۆن چارەسەری کێشەی خەمۆکی و دڵەراوکێ و بێزاریی دوای منداڵبوون دەکەیت؟

1-ئەنجامدانی کاروباری ڕۆژانە خۆی لە خۆیدا هۆکارێکە بۆ دوورخستنەوی تۆ لە خەمۆکی و بیرکردنەوە و سەرقاڵدەکات وەک پاککردنەوەی ماڵەکەت، هەوڵبدە نەهێڵیت کاتی بەتاڵت هەبێت و دابەشیبکە تا بیرنەکەیتەوە.

2-ئاگاداربە لە جۆری ئەو خۆراکانەی هەڵیدەبژێریت، چونکە هەندێك خۆراک کاریگەری سلبی لەسەر باری دەروونی هەیە و هێندەی تر تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکیت دەکات وەک شیرینی، باشترین خۆراک میوە و سەوزەیە.

3-خەوتن و پشوودان دوو کاری زۆر گرنگن بۆ هێورکردنەوەی باری دەروونی، چونکە نەخەوتن و پشوونەدان جگە لە دروستکردنی خەمۆکی توڕەت دەکات بێ ئەوەی بتوانیت زاڵبیت بەسەر ئەو بارە دەروونیەدا.

4-ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، هەم بۆ مانەوەی جوانی و ڕێکی لەشولارت، هەم بۆ هێوربوونەوەی باری دەروونی و نەمانی دڵەڕاوکێ و کاریگەریەکی خێرای هەیە، دەکرێت لەبری وەرزش سەما بکەیت یان هەردووکی.

5-بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بۆ نمونە چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێیانت یان کەسانی ئازیزت بۆ پارکێک یان شوێنێکی هێمن و خۆش بۆ ئەوەی سەرقاڵی بیت و دووربکەویتەوە لە خەمۆکی بیرکردنەوەی خراپ.


ئه‌م بابه‌ته 7119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو