بەوێنە.. پیاوێک ئامۆژگاری پیاوان دەکات

خەندان لایف-

جیان لوکا ڤاچی گەورە بازرگان و ملوێنەرێکی ئیتاڵیە و بەهۆی شیکی و ڕێکی لەشولاریەوە خەڵکانێکی زۆر سەرسامی بوون و دەیانەوێت وەک ئەو پیاوە بکەن، ئەویش بەچەند ئامۆژگاریەک پیاوان ئاگاداردەکاتەوە کەچۆن بتوانن خۆیان بەگەنجی و جوانی بهێڵنەوە.


 

Give color to your life #gvlifestyle

A photo posted by Gianluca Vacchi (@gianlucavacchi) on

 

جیان ڕۆژانە بە ستایل و شێوازی پۆشینی جلوبەرگی جیاوازەوە وێنەکانی بڵاودەکاتەوە، ئەم کارەش بۆ ئەو ڕەنگە کەمێک سەیر بێت، چونکە تەمەنێکی زۆری بڕیوە بەڵام خاوەنی لەشێکی چالاک و ڕێک و سەرنجڕاکێش و شیکە.


 


جیان دەڵێت من ڕۆژانە ڕاهێنان دەکەم بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک، ئامۆژگاری پیاوان دەکەم بۆ پارێزگاری لە تەندروستی و جوانی لەشولاریان بەردەوام وەرزش و راهێنان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنەوە، باس لەوەشدەکات کە لە %60 مانەوەی تەندروستی وڕێکی لەشولار و بە گەنجی مانەوە پەیوەندی بە خۆراکەوە هەیە، من زۆر بایەخ بە جۆری خۆراکم دەدەم.



جگە لەهەموو ئەوانە جیان بەردەوام وێنە و ڤیدیۆی سەماکردنی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت من بیر لە خۆم دەکەمەوە و هاوبەشی دەکەم لەگەڵ خۆشەویستەکەم کاتێکی خۆش بەڕێدەکەم و چێژی لێ دەبینم سەماکردنیش بەشێکە لە وەرزش، من ستایلێکی دیاریکراوم نیە، گرنگ ئەوەیە ستایلی جلوبەرگێک هەڵبژێریت ئاسودەت بکات، هەندێک کات ستایلی کۆن و کلاسیکی دەپۆشم بەڵام بۆ ڕۆژی دوایی ستایلی سترێت هەڵدەبژێرم.



لەهەمانکاتدا جیان ئاماژە بەوەدەکات کە ئامانجی لە ژیان تێپەڕینی کێشەکانە و دەڵێت پێکەنین باشترین ڕەفتارە هەتا لەکاتە جدیەکانیشدا دەبێت پێبکەنیت وەک ئەو پەندەی دەڵێت "ئەو کەسانەی پێناکەنن، مانای وانیە کەسانی جدین لە ژیاندا"، چونکە کلیلی مانەوەی گەنجی پێکەنینە، پارە هۆکارێک نیە بۆ چێژ بینینی لە ژیان و خۆشی بەپێچەوانەوە ئیرادە گرنگە، ڕاستە من بازرگانی دەکەم و هەوڵدەدەم جدی بم، بەڵام چێژ لە بەرهەمی کارەکەم دەبینم.



جیان باس لە ئینستاگرامەکەی دەکات و دەڵێت ئەو ڕۆ
حی کەسایەتی منە ناکرێت جگە لەخۆم کەسی تر بەڕێوەی بەرێت.







ئه‌م بابه‌ته 16032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو