پێشبینی و ئامۆژگارییەکانی کارمن بۆ بورجەکەت

خەندان لایف –

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (١٦- ٨- ٢٠١٦):

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

لە شوێنی کارەکەت تۆ کەسێکی هێمن و لەسەرخۆیت و هاوکارەکانت دێن بۆ لات و داوای هاوکاریت لێ دەکەن. لە ئێستادا شتەکان بە ئاسانی بۆ تۆ دەڕۆن بەڕێوە. رەنگە تەندرووستیەکی زۆر باشت هەبێت، بەڵام بە ئەنجامدانی وەرزش تەندروستیت باشتر دەبێت.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

ئەمڕۆ رەنگە شتەکان بە شێواوی بڕۆن بە ڕێوە و لەسەر رێڕەوی خۆیان لابدەن. لە ڕووی سۆزدارییەوە زۆر هەستیار مەبە و زوو هەڵمەچۆ، هێمنی خۆت بپارێزە، هەوڵبدە کەسانی بەرامبەریشت هێمن بکەیتەوە ئەمڕۆ. بەمشێوە لەو بارودۆخە قورسەی ئێستا دەربازت دەبێت.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

توانای ئەوەت هەیە بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنییانە لەگەڵ تیمێکدا کاربکەیت و بیرۆکەی زۆر قورس بخەیتە بواری جێبەجیکردنەوە. پشتیوانی دەکرێیت هەم لە کارەکانتدا، هەم لە ژیانی تایبەتی خۆتدا. خۆشەویستی خۆت بۆ کەسانی تر دەرببڕە بۆی پەیوەندییەکانت بەهێز ببێت.

٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)

تۆ زۆر بەکەمی لەلایەن کەسانی دەوروبەرتەوە ئاستەنگت بۆ درووست دەکرێت، دەتوانیت هاوڕێ پەیا پکەیت زۆر بە ئاسانی. ئەمڕۆ پێدەچێت هیچ کێشەیەکت تووش نەبێت کە بە ئاسانی چارەسەر نەکرێت.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

بوێربە و ببە بە سەرچاوەی هیوا بۆ کەسانی دەوروبەرت و بەخشندە بە، لە بەرامبەردا کەسانی دەوروبەرت هەست بە چاکەی تۆ دەکەن و پاداشتت دەدەنەوە، بەمشێوەیە ورەت بەرزتر دەبێتەوە بۆ زیاتر کارکردن لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانت.


٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

تۆ پڕیت لە زیندوێتی و چالاکی جەستەیی و دەروونی، ئەم ووزەیەت بەکاربهێنە بۆ بڕیاردانی درووست و وەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانت. نەرێنی بوون و بیرکردنەوەی نەرێنی لە بەرژەوەندیت نییە.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

لە ئێستادا تۆ دەتوانیت زۆر بە ئاسانی خۆت لەگەڵ هەر تیمێک یان گروپێک لە خەڵکدا بگونجێنیت بەبێ هیچ کێشەیەک. دەتوانیت سوود لەم خاڵە بەهێزەت ببینیت و بەکاریبهێنی بۆ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر لە ژیانتدا.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

مامەڵەکردنێکی ئاسایی لەگەڵ پێشهات و رووداوەکانی بەردەمتدا رەنگە هێندەی جاران سەرکەوتوو نەبێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی گیروگرفتەکانی ژیانت پێویستت بە ستراتیج و شێوازی مامەڵەکردنی نوێ هەیە، جیاواز لەوەی جاران.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

ئەو ئەرک و کارانەی لە رابردوودا سەرقاڵی ئەنجامدانیان بوویت، لە ئێستادا لەوە نزیک دەبیتەوە کە تەواویان بکەیت و بگەیت بە ئامانجەکەت و بەرهەمەکەی بخۆیت. هەموو ئەو کەسانەی تۆ دەناسن و لێتەوە نزیکن لە دۆست و هاوڕێیانت لە ئێستادا سەرسامن بە توانا و لێهاتوویت لە مامەمەڵەکردن لەگەڵ پێشهات و رووداوەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی متمانە بەخۆبوونت زیاد بکات.

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

پێشتر هەموو شتێک لەسەر رێڕەوی خۆی دەڕویشت بە رێگادا، بەڵام پێدەچێت ئێستا شتێک یان کەسێک هاتبێتە سەر رێت. دابنیشە و بیربکەرەوە بزانە چەند لە ووزەی دەروونی و جەستەیی پێویستە بۆی رووبەڕووی ئەو بەربەستە ببیتەوە، یاخود رەنگە تەنها وا پێویست بکات پشتگوێی بخەیت. رێگە مەدە کێشە و گیروگرفتی بچکۆلە وات لێبکەن کۆنتڕۆڵی خۆت لە دەستبدەیت و ژیانت تاڵ بکات.

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

تۆ لە ئێستادا لەسەر سنووری نێوان ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاریت لەلایەک، لەگەڵ بیهوا بوون لەلاکەی ترەوە. رێگای نایاسایی و نەگوجاو مەگرە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت. چاوەڕوان بکە تا بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە، ئەو کات دەتوانیت لە کەسانی دەوروبەرت تێبگەیت چیان دەوێت.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

ئەمڕۆ پێناچێت بتوانیت شتێکی جیاواز ئەنجام بدەیت، بەڵام رێگە مەدە ئەوە بتگەڕێنێتە دواوە. ئەگەر بەردەوام بیت لە هەوڵدان، دووبارە دەچیتەوە سەر ڕێڕەوی بەدەستهێنانی سەرکەوتن. هەوڵی چارەسەرکردنی لێکتێنەگیشتنەکان بدە لە رێگەی ئەنجامدانی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ بەرامبەرکانت.


ئه‌م بابه‌ته 11653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو