مۆبایل دەبێتە هۆی خواربوونەوەی پەنجەکانتان

خەندان لایف -


ئایا هەرگیز بیرت لە زیانەکانی مۆبایل کردۆتەوە بۆ سەر تەندرووستیت؟

وەک ئاشکرایە بەکارهێنانی مۆبایل لە پاڵ سوودەکانی چەند زیانێکی لە خۆ گرتووە، لەوانە لاوازکردنی چاوەکان، تێکدانی خەو و درووستبوونی ئازاری مل.

بەڵام لەم دواییانەدا دیاردەیەکی سەیر بڵاوبۆتەوە بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایلەوە، ئەویش بریتییە لە خواربوونەوەی پەنجەکانی دەست.

چەندین کەس تا ئێستا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی پەنجەکانی خۆیان بڵاوکردۆتەوە کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوە خواربۆتەوە.

Twitter users have taken to social media to share shocking photos showing how their hands have been left deformed by the way they hold their smartphone. One user shared a contrasting snap of both hands and her right pinky finger was noticeably bent compared to her left. She wrote: 'I have an actual #iphone injury. My finger has bent and will not straighten. Need to change the way I hold my phone'

یەکێک لەو کەسانە لەسەر تویتەر نوسیوێتی "من بەراستی تووشی برینداریی ئایفۆن بووم. پەنجەم نووشتاوەتەوە و رێک نابێتەوە. پێویستە شێوازی گرتنی مۆبایلەکەم بگۆڕم."


Another user shared a picture of her pinky, which appeared to have a groove in it, and wrote: 'my finger is bent because all I do is hold my phone all day'

وادەردەکەوێت بەهۆی کێشی مۆبایلەکەوە جومگەی نێوان ئێسکی یەکەم و ئێسکی دووەمی پەنجە تووتە خوارببێتەوە.

یەکێکی تر لە بەکارهێنەرەکانی تویتەر نوسیوێتی "پەنجەم خواربۆتەوە لەبەرئەوەی هەموو ئەو شتەی لە رۆژێکدا دەیکەم بریتییە لە بەکارهێنانی مۆبایل."

It is thought that the indentation between the first and second joints of your little finger, as seen in this snap, are caused by the weight of holding your phone

بڵاوبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی وێنە لەسەر تویتەر کاتێک دەستی پێکرد کە فرۆشیارێکی یابانی هۆشداریدا لە خواربوونەوەی پەنجە تووتە بەهۆی کێشی مۆبایلەوە.

Users took to social media to share the result of using their little finger to support their smartphone

تیم ئەلاردیس کە شارەزایەکی بواری چارەسەری سرووشتییە بە ماڵپەڕی دەیلی مەیلی راگەیاند کە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل دەبێتە هۆی جوڵاندنی جومگەی پەنجەکان بە رێژەیەکی زۆر، هەر بۆیە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی پەنجەکانەوە بەستەری نێوان پەنجەکان دەکشێن و پاشان رەق دەبن، پاشان بە تێپەڕبوونی کات کڕکڕاگەی نێوان جومگەکانیش رەق دەبن. هەر کاتێکیش پەنجەکان تووشی رەقبوون بن، ئەوا ئەگەری زۆرە ئێسکی زیادە لەدەوری جومگەکە درووست ببێت و ببێتە هۆی خواربوونەوەی پەنجەکە.

Concerned users took to Twitter in their droves to share snaps of their smartphone pinkies



ئه‌م بابه‌ته 5067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو