وێنە.. بەکارهێنانەوەی دۆڵابە کۆنەکان بۆ جوانکاری

خەندان لایف-


مەرج نیە هەموو کەلوپەلێکی ڕازاندنەوە بە پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنیت، دەکرێت بە سەلیقەی خۆت و بەکارهێنانەوەی هەندێک کەلوپەلی کۆن شێوازی ماڵەکەت بگۆڕیت بەجیاوازترین و جوانترین ستایل.



بەکارهێنانی چەکمەجە وەک ڕەفە بە دیوارەکانەوە، لە بچوکەوە بۆ گەورە یاخود بەهەمان قەبارە بەشێوازی ناڕێک.


هەڵواسینی چەکمەجە لەپشتی مێزەوە وەک ڕەفە یان
لەوحە، بەمەرجێک بیڕازێنیتەوە.


تاکی چەکمەجە وەک مێز و رەفە، دانای تایە لەژێریدا.


پێکەوەنانی چەند چەکمەجە و دۆڵابێک و دانانی لەپشتی سیسەمەوە، یاخود دانانی وەک ڕەفە.


لابردنی خانە شکاوەکان و بەکارهێنانی وەکو کورسی


چەکمەجە و تاکە شکاوەکان بەکاربهێنە بۆ هەڵواسین و کۆکردنەوەی ئێکسسواراتەکانت یاخود دروستکردنی کورسی بەردەم ئاوێنە.

















ئه‌م بابه‌ته 6073 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو