خەندان لایف-
خانمان بە گشتی خەون بە
لێوی پان و گەورەوە دەبینن، هەر بۆیە لەم سەردەمەی ئێستادا بەشێک لە خانمان پەنا
بۆ نەشتەرگەری جوانکاری دەبەن بۆ گەورەکردنی لێویان، وەک دایکێکی ئەمریکی بڕی 2500
دۆلار خەرجدەکات لەپێناو گەورەکردنی لێویدا.
/original/1fdf5f80a861ee796bb70c767ac2d2fafa37ff6a/lips(5).jpg)
ئاڵیا بێرن کە خانمێکی
ئەمریکییە و خاوەنی منداڵێکە، هەمیشە خەونی بە لێوێکی گەورەوە بینیوە، هەر بۆیە
لەماوەی کەمتر لەساڵێک 6.5 مللیتر فیلەر بەکاردەهێنێت بۆ لێوەکانی لەڕێگای
دەرزیەوە بە بڕی 2500 دۆلاری ئەمریکی.
/original/a62b0adc62f94006238443775b3ca30d4ea23d91/lips(6).jpg)
سەرەڕای بوونی ڕەخنە و قسەیەکی
زۆر لەلایەن خەڵکەوە، بەڵام ئاڵیا زۆر ئاسوودەیە بەشێوەی لێوەکانی بەو قەبارە
گەورەیە و دەڵێت، ئەم لێوە گەورەیە واملێدەکات متمانەم بەخۆم زیاتر بێت، گرنگی بە
قسەکانی چواردەور نادەم".
/original/c823889f8902434201227696f17e21400dffeefd/lips(4).jpg)
ئەم دایکە ئەمریکیە ئاسوودە
و دڵخۆش دەبێت کاتێک بەیانیان لە ئاوێنەوە وێنەی خۆی و لێوەکانی دەبینێت، چونکە
هیوای خواستووە هەمیشە وەک خانمە بەناوبانگەکانی ئینستاگرام بێت و لێوی گەورە بێت،
ئاڵیا بە دەرزی فیلەرەکە جاری یەکەم لێوەکانی هێندە گەورە نابن، بەڵام دواتر
دەچێتەوە نەخۆشخانەکە و داوای بەکارهێنانی فیلەری زیاتر دەکات، چونکە ئارەزووی
لێوێکی گەورەتر دەکات.
ئهم بابهته 31432
جار خوێنراوهتهوه