بەوێنە.. گەشتێک بەنێو خانووە نوێیەکەی ئەدێڵدا

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی شوێنی نیشتەجێبوونی دەگوێزێتەوە بۆ خانوویەکی نوێ لەناوچەی "بێڤێڕڵی هیڵز" لە ئەمریکا، بەبڕی 9.5 ملیۆن دۆلار کە بەشێکە لە لۆس ئەنجلوس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ناوچەیەکی شیک و خۆشە.



بەگوێرەی هەواڵەکان ئەم خانووە مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1977، ڕووبەڕەکەی نزیکەی 612 مەتر چوارگۆشەیە، پێکهاتووە لە دوو نهۆم و مەلەوانگە و چەند هۆڵ و ساڵۆنێکی سەرنجڕاکێش، زیاتر شێوەیەکی کلاسیکی هەیە، بەڵام لەسەرەتاوە کاتێک دەڕۆیتە ژوورەوە ستایلێکی سادە دەبینیت، بەڵام دواتر شێوەکان دەگۆڕێت، زیاتر ڕەنگی سپی تێدا بەکارهێنراوە.



ئەدێڵ لەساڵی 1988 لەدایکبووە لە لەندەن، گۆرانیبێژە و لەهەمانکاتدا هۆنراوە دەنووسێت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبومی لەساڵی 2008 بە ناونیشانی 19 سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، نزیکەی 6.5 ملیۆن کۆپی لە ئەلبومەکەی لە جیهاندا فرۆشرا، 2009 توانی خەڵاتی گرامی بەدەستبهێنێت، دووبارە لە 2011 ئەلبومی دووەمی بەرهەمهێنا و
30 ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا لە جیهاندا دووبارە خەڵاتی گرامی بەدەستهێنایەوە و بە ئەلبومی ساڵ ناسرا، لەپاش ئەلبومی سێیەمیشی نازناوی گۆرانیبێژی نه‌وه‌ی ئێستای پێدرا.



ئەدێڵ له‌ ڕێگای ئه‌لبومه‌کانیه‌وه‌ په‌یامی خۆی دەگەیەنێت، توانیویه‌تی 123 ملیۆن دۆلار کۆبکاته‌وه‌، ببێته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین گۆرانیبێژی وڵاته‌که‌ی، جگەلەوەی خاوەنی گه‌وره‌ترین ڕێکه‌وتنە له‌ مێژووی هونه‌ری گۆرانی به‌ریتانیادا لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی به‌بڕی 130 ملیۆن دۆلار.







ئه‌م بابه‌ته 13151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو