7 یاساکەی لەدەستدانی چەوری ورگ

خەندان لایف –

گرنگ نییە تەمەنت چەندە، چ رەگەزێکی یان خەڵکی کوێیت، هەبوونی چەوری ورگ شتێکی باش نییە و بەڵگەیەکە لەسەر نا تەندروست بوونی بەرنامەی خۆراکیی و ژیانی ئەو کەسە.

ئەگەر دەتەوێت کێشی لەشت بە گشتی و ورگت بە تایبەت کەمبکەیتەوە، ئەوا پێویستە پەیڕەوی ئەم چەند یاسایە بکەیت بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەشت.

١- کالۆری کەمتر بخۆ

گەر دەتەوێت قەبارەی ورگت کەمبکەیتەوە، دەبێت کالۆری کەمتر بخۆیت. پێویستە کالۆرییەکی زیاتر بسوتێنیت لەوەی دەیخۆیت. هەربۆیە لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزشدا پێویستە ئاگات لەوە بێت چ خواردنێک دەخۆیت و چەندێک کالۆری تێدایە.

٢- پرۆتین و فایبەری زیاتر بخۆ

بڕێکی کەمتری خواردن دەخۆیت ئەگەر ئەو خواردنانە هەڵبێریت کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین. خواردنە پرۆتینییەکان دەتوانن وات لێ بکەن هەست بە تێربوون بکەیت بۆ ماوەیەکی زیاتر.

٣- خۆت لە خواردنی نیشاستە و شەکر بە دوور بگرە

شەکر و نیشاستە دەبنە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئینسولین لە جەستەدا. زۆریی ئینسولین دەبێتە هۆی گەورەبوونی ورگ.

٤- خۆت لە خواردنەوە گازییەکان بە دووربگرە

خواردنەوە گازییەکان بڕێکی یەکجار زۆر شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی قەڵەوبوون و کۆبوونەوەی چەوری. جگە لە شەکر، خواردنەوە گازییەکان چەندین مادەی جیاوازی کیمیاوییان تێدایە کە دەبنە هۆی زیانگەیاند بە جەستە.

٥- ئەنجامدانی وەرزش

یەکێک لە یاسا بنەڕەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش و دابەزاندنی ورگ بریتییە لە وەرزش کردن، بەتایبەت ئەو وەرزشانەی دەبنە هۆی جوڵاندنی ماسولکەکانی ناوچەی ورگ.

٦- ئەنجامدانی هێلاهۆپ

ئەنجامدانی هێلاهۆپ یەکێکە لەو وەرزشانەی بەتایبەت دەبیتە هۆی تواندنەوەی بڕێکی زۆر لە چەوری لە ناوچەی ورگ.

٧- خۆت لە فشاری دەروونی بە دووربگرە

بەلاتەوە سەیر نەبێت گەر زانیت کە فشاری دەروونی دەبێتە هۆی گەورەبوونی ورگ. فشاری دەروونی دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ کە ئەم هۆرمۆنەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لەسەر ورگ.


ئه‌م بابه‌ته 40405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو