بەوێنە.. بەتەمەنترین نمایشكارەكانی جلوبەرگن

خەندان لایف- ڕەوا مەحمود

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەندا چێژ بینین لە خۆشیەكانی ژیان لەلای مرۆڤ كاڵ دەبێتەوە، چیتر وەك سەردەمی گەنجی گرنگی بە جلوبەرگ و مۆدێل نادەن، بەوپێیەی لاوازبوونی جەستەیان و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و قورسیەكانی دیكەی ژیان ئەو لایەنەیان بیر دەباتەوە، ئەوان تەنها دەیانەوێت لەش ساغ بن و ناچار نەبن پشت بە كەسانی دیكە ببەستن، دەیانەوێت تا دوا ساتی ژیان بتوانن بە پێیەكانی خۆیان بڕۆن و نەبنە هۆی بارگرانی بۆ كەسانی چواردەوریان، ئەوان گەر گوێیەكانیان باش ببیستێت و چاوەكانیان بەردەمی خۆیان ببینێت و بە ددانەكانیان بتوانن ژەمەكانیان بخۆن، ئەوا داوای هیچ شتێكی دیكە لە ژیان ناكەن.



ئەم كەسە بەتەمەنانەی لەم بابەتەدا وێنەكانیان دەبینن بەوشێوەیە بیرناكەنەوە! بە تێڕوانینی ئەوان كاتی پیربوون مانای ئەوە نییە كە تەنها و تەنها چاوەڕوانی مردن بكەن، بەڵكو ئەم بەتەمەنانە وەك كەسانی گەنج و هەرزەكار گرنگی بە خۆیان دەدەن و تازەترین جلوبەرگی مۆدێرن دەپۆشن، یاریی بەرزكردنەوەی قورسایی ئەنجام دەدەن بۆ ڕێك هێشتنەوەی جەستەیان، ئەم كەسانە یان ئەوەتا نمایشكاری جلوبەرگن یاخود لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وەك ئینستاگرام هەژماری تایبەت بەخۆیان هەیە و بوونەتە ڕابەری ئەو بیرۆكەیەی كە چێژ بینین لە ژیان پەیوەندی بە تەمەنەوە نیە، بەڵكو تەنانەت بەتەمەنەكانیش پێویستە لە بینینی خۆشیەكانی ژیان نەوەستن
:

























ئه‌م بابه‌ته 1978 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو