نهێنی جوانی پێستی خانمانی کۆریا

خه‌ندان لایف-

لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەکی دیکە شێوازەکانی بەکارهێنانی ماکیاژ و مۆدێلەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ڕەنگە ئەو ماسکەی لە ناوچەکەی تۆ زۆر گرنگە لە ناوچەیەکی دیکە هێندە بایەخی پێنەدرێت، خانمانی كۆریاش هه‌میشه بە خاوەن جوانترین و گەشاوەترین و ناسکترین پێست ناسراون،‌ كه‌مترین ماكیاژ به‌كارده‌هێنن.

نهێنی جوانی پێستی خانمانی کۆریا چییە؟

زۆر بایه‌خ به‌ ئاو ده‌ده‌ن، هه‌میشه‌ به‌یانیان به‌سكی ناشتا خێرا ئاو ده‌خۆنه‌وه‌، به‌ ئاوی سارد ده‌موچاویان ده‌شۆن، له‌گەڵ خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌یه‌كی زۆر.

پاكکردنه‌وه‌ی پێستیان و هه‌میشه‌ به‌كارهێنانی زه‌یته‌ سروشتیه‌كان وه‌ك زه‌یتی گوێزی هیندی و بادام، سه‌ره‌تا ده‌موچاویان ده‌شۆن پاشان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك زه‌یتی لێده‌ده‌ن.

هه‌فتانه‌ دووجار ماسك بۆ ده‌موچاویان ده‌كه‌ن، به‌پێی جۆری پێستیان ماسكه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام سپێنه‌ی هێلكه‌ زۆر به‌كارده‌هێنن یان به‌ تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ مادده‌ی تردا.

كرێمی تایبه‌ت به‌ لابردنی ره‌شی ژێرچاوه‌كان به‌كارده‌هێنن.

به‌ پێكهاته‌ی سروشتی یان كرێمی تایبه‌تی هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دژی چرچبوونی پێستیان بووه‌ستن، تا هه‌میشه‌ به‌گه‌نجی پێستیان بمێنێته‌وه‌.

راهێنانی تایبه‌ت به‌ رووخساریان هه‌یه‌، بۆ توندكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی رووخسار.

رۆژانه‌ دووجار ئاوی بریقه‌داركردنی رووخسار بەکاردەهێنن، چونكه‌ یارمه‌تی پاكکردنه‌وه‌ی ده‌دات.

خۆراكی ته‌ندروست دەخۆن و گرنگی پێدەدەن، به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی ئۆمیگا 3 تێدایه‌ وه‌ك ماسی و سه‌وزه‌ و میوه‌.

به‌كارهێنانی كرێم یان ماسكی تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست.


ئه‌م بابه‌ته 13116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو