هەشت خانمە بێژەر لەبەر قەڵەوی لە کارەکانیان دوورخرانەوە

خەندان لایف– محەمەد بەختیار

کەناڵی حکومەتی تەلەفزیۆنی میسر هەشت بێژەری کەناڵەکەی لە بەر قەڵەوی بەشێوەیەکی کاتی لە کارەکانیان دوورخستەوە و مۆڵەتی یەک مانگی پێدان تا خۆیان لاواز بکەن.

تۆڕی ڕادیۆ و تەلەفزیونی میسر یەک مانگ مۆڵەتی بەو هەشت بێژەرە داوە تا رجێم و وەرزش بکەن تا لاواز ببن و بەشێوازێكی جوان دەربکەون.



خەدیجە خەتاب یەکێک لەوبێژەرانەی کە لەبەر قەڵەوی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە بە ڕۆژنامەی الیوم السابعی 
ڕاگەیاندووە داوا لە خەڵک دەکات دوایین بەرنامەی تەلەفزیونی پەخشکراوی ببینن و ئەوان بڕیار بدەن ئایا قەڵەوە و دەبێت دووربخرێتەوە یا خود نا.


پێشکەشکارێکی تر بە هەمان ڕۆژنامەی ڕاگەیاندووە: ئەو پرسه خانەوادەکەی زۆر نیگەران کردووە و نەدەبوو مەسەلەی قەڵەوی ئیمە و بڕیارەکەمان بەشێوەیەکی ئاشکرا بڵاوبکرایەتەوە.

هەندێک لە چالاکوانان و میدیاکارانی میسر ئەم بڕیارەی تەلەفزیۆنی وڵاتەکەیان برده ژێر پرسیارەوە، بەڵام تەلەفزیونی رەسمی حکومەتی میسر ڕایگەیاند لە بڕیارەکە پاشگەز نابێتەوە و ئەو پێشکەشکارانە دەبێت خۆیان لاواز بکەن هەرچەندە مووچەی ئەوان تا کاتی لاوازبوونیان نابڕدرێت.



ئه‌م بابه‌ته 6329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو