چەند ڕێگایەک بۆ ڕێکخستنی ماکیاژەکانت

خەندان لایف-

بێگومان هەموو خانمێک بە گوێرەی ئارەزوو کۆمەڵێک کەلوپەلی ماکیاژی هەیە، ڕەنگە لای هەندیك زۆر بێت و لای هەندێکیشیان کەم بێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کێشەیان لەگەڵ چۆنێتی ڕێکخستن و دانانی ماکیاژەکانیان هەیە، چونکە دەیانەویت هەم لەبەردەمیاندا بێت و ڕۆژانە بە ئاسانی بەکاریبهێنن، هەم دەشیانەوێت کۆکراوە بێت شێوەیەکی جوانی هەبێت لە ژوورەکەدا.

دەتوانیت لە رێگەی ئەم وێنانە و بەدەستڕەنگینی خۆت چارەسەری ئەم كێشەیە بکەیت، بەشێوازێکی جوان و مۆدێرن بیڕازێنیتەوە.

دەفری شوشەیی سەرنجڕاکێشی جوان بهێنە، لە بنەکەیا مورو یان بەردی ورد یان هەر شتێکی تر کە پێتخۆشە دایبنێ و دواتر فلچەکانی ماکیاژ یان قەڵەمەکانی لێو و چاوتی تێدا دابنێ و دەتوانیت سەریشی بنێیتەوە بۆ ئەوەی پاک بمێنێتەوە وەک وێنەکە.



جانتایەکەی کۆنی گەشت ماوە و دەتەوێت فڕێی بدەیت، دەتوانیت لەبری فڕێدان دووبارە بە لێهاتووی خۆت کاری تێدا بکەیت و بیڕازێنیتەوە بە ئاوێنە و ڕووناکی و دواتر ماکیاژ و کریستاڵ و خشڵ و زێڕەکانتی تێدا دابنێیت، وەک مێزێکی جوانکاری سوودی لێ ببینیت.



زۆرجار دۆڵابەکانمان کاتێک دەیکڕین بەشەکانی لێکجیاکراوە نین، هەر بۆیە ناتوانیت ماکیاژەکانی تێدا هەڵبگرین، لەبری ئەوە دەتوانیت خۆت چەند قاڵبێک لە کەلوپەلی کۆن بهێنیت و بیکەیت بە دارگای دۆڵابەکەوە و ماکیاژەکانی تێدا دابنێت.



دانانی ئەو قاڵبانەی کە بەش بەشکراوە و هەڵواسینی بە دۆڵابەکانەوە یان هەر جێگایەک ئارەزوو بکەیت و کەلوپەلەکانی ماکیاژی تێدا هەڵبگریت.



هەندێک ڕاگری تەلبەندی هەن کە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلی چێشتخانە بەکاردێت، دەکرێت تۆ بیگۆڕیت و بۆن و ماکیاژەکانتی تێدا هەڵبگریت.



قاڵبی سەهۆڵی نێو بەفرگر، یارمەتیدەرە بۆ هەڵگرتنی ماکیاژەکانت وەک سەر کوڵمەکان یان هەر شتێکی تر کە ئارەزوو بکەیت.



بەکارهێنانەوەی پاکەت و قەباغە کۆنەکان، یان دەفری هەڵگری نوقڵ و شیرینی.





گۆڕینی چوارچێوەی وێنەکان بۆ چین چین و دانانی کەلوپەل تێیدا.



بەکارهێنانی قەپاغی
عەینەک یان قەڵەم بۆ هەڵگرتنی فڵچەکانی ماکیاژت، دەکرێت بۆ دەریشەوە بەکاریبهێنیت.



مەدالیای هەڵگری باج و ناسنامە بەکاربهێنە بۆ هەڵگرتنی کرێمەکان و ڕۆژانە ئاسانتر بەکاریبهێنە.

















ئه‌م بابه‌ته 12473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو