بەسبوسە بەگوێزی هیندی

خەندان لایف-

پێکهاتەکان

کوپێک ئاردی بڕوێش

کوپێک ئارد

کوپێک ماست

نیو کوپ شەکر

سێ هێلکە

کەوچکێکی گەورە ڤانێلا

سێ کەوچکی بچوک پیکن پاودەر

نیو کوپ زەیتی ڕووەکی بەگوێرەی ئارەزوو

کوپێک گوێزی هیندی

کەوچکێکی گەورە ڕاشی

چۆنێتی دروستکردنی:

پێکهاتە تەڕ و شلەکان تێکەڵ بکە بە جیا و پاشان پێکهاتە وشکەکان تێکەڵ بکە لە دەفرێکی تردا.

هەردوو ئاوێتەکە تێکەڵ بکە و پاشان سینی ناو فڕنەکە چەور بکە و تێیبکە، دووبارە گوێزی هیندی بکەرەوە سەری.

بیکەرە فڕنەوە و لەسەر پلەی 180 دایبنێ، بۆ ماوەی 20-30 خولەک.

دوای ئەوەی ئامادەبوو پارچە پارچەی بکە و پێشکەشی بکە.


ئه‌م بابه‌ته 5229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو