لەگەڵ بەناوبانگترین سەماکاری فینلەندا کلیپێکی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

هونەرمەند "گۆران نوری" لەدوای ونبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر بە کلیپێکی نوێوە دەگەڕێتەوە بە ناوی "ئیمیلیا"، کە لە وڵاتی فینلەندا کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی لەلایەن بروا تەهاوە  بۆکراوە.



ئیمیلیا کەناوی گۆرانیەکەیە وەکو ڕێزێک بەناوی ئەو خانمە شۆخوشەنگەوە ناونراوە کەلەگەڵ هونەرمەند گۆراندا رۆڵدەبینێت و یەکێکە لەسەماکارە بەناوبانگەکانی فینلەندا، ئاوازی هونەرمەندی ناسراو ئەژدەر وەهبیە و هۆنراوەی هیوا ئەحمەدە.



گۆران نوری  ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانیەکە، بەڵام ئەو گۆرانیەی گۆرانی ناساند "بۆ کوێ دەڕۆی" بوو کەپێش سێ سال کلیپەکەی بڵاوبۆوە.








ئه‌م بابه‌ته 8977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو