شێوازی پانتۆڵەکەت بگۆڕە بۆ شێوازێکی سەرنجڕاکێش و جیاواز

خەندان لایف-

پانتۆڵی جینز یەکێکە لە جوانتری ستایلەکانی پانتۆڵ هەموو ساڵیک بەشێوازی نوێتر نمایش دەکرێت و خانمان دەیپۆشن، بەڵام ڕەنگە خودی خۆت لەماڵەوە بتوانیت گۆڕانکاری تێدا بکەیت شێوەکەی بگۆڕیت لەبەشی خوارەوە ڕیشاڵ ڕیشاڵی بکەیت.

پانتۆڵێکی کاوبۆ یان جینز بهێنە کە شێوازەکەیت یان مۆدێلەکەی لای تۆ کۆن بووبێت، دواتر بەشی خوارەوەی چەند سم با ئارەزووی خۆت بە مقسەت ببڕە.


پاشان خوارووی پانتۆڵەکەت دابگرەوە، نزیکەی 5 سم بە مەکینە یاخود بە دەست.

ئەو بەشەی کە بڕیوتە بە قەڵەم هێڵی بۆ بکێشە بەش بەش، دواتر بیبڕە و ئەو پارچە بنێرەوە بە خوارووی پانتۆڵەکانەوە وەک وێنەکان.


 















ئه‌م بابه‌ته 7131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو