گۆرانیەک بۆ وەرزی نوێی حەج بەرهەمدێنێت

خەندان لایف-

هونەرمەند "میرە" کە ساڵانێکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەریە و لەگەڵ ئاوازدانەری ناسراو "هەڵکەوت زاهیر کاردەکات و گۆرانی دەڵێت، بەبۆنەی وەرزی نوێی حەجکردنەوە گۆرانیەکی نوێ تۆماردەکات.



ئەم گۆرانیە بە ناوی "
حەج"ەوەیە ڤیدیۆ کلیپەکەی لە هەولێر تۆمار کردووە، کە لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە.



ئاوازدانەری ناسراو هڵکەوت زاهیر لەبارەی ئەم کارە نوێیەوە بەخەندانی ڕایگەیاند "بۆ بەرزگراتنی حەج بڕیاڕماندا و وامان پێ باشبوو کە گۆرانییەکی ئایینی نوێ بەرهەمبهێنین، لەم وەرزە پیرۆزەدا بە دەنگی گۆرانیبێژ میرە، هەر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە گۆرانییەکە لە ئاوازی هەڵکەوت خۆیەتی و تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن مەحموود سەنگەسەری دانراوە و کاری میوزیکی لە تورکیا بۆ ئەنجامدراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاویدەکەینەوە.



ڤیدیۆکلیپی گۆرانیەکە لە شاری هەولێر لە مزگەوتی ئاڵتون و مەکەو مەدینە کاری وێنەگرتنت بۆ کراوە، لەلایەن محەممەد جەمیل کاری دەرهێنانی بۆکراوە.





ئه‌م بابه‌ته 4162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو