لەڕێگەی ئۆنلاینەوە داوای ئێکسسواراتەکانی هێڵی لەڤ بکە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی ناسراوی کوردستان "هێڵی لەڤ" کۆلێکشنی ئازادی بڵاودەکاتەوە و لەڕێگەی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیەوە و تۆش دەتوانیت داوای بکەیت.



هێڵی لەڤ لە فەیسبوک و ئینستاگرام ئاماژە بەوەدەکات کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا کاردەکات و بەشێوەی ئۆنلاین ئێکسسواراتی تایبەت بەخۆی دەفرۆشێت کە پێکهاتووە لە ملوانکە و گوارە و بازن هەندێک کەلوپەلی تری تایبەت بە جوانکاری خانمان، بەشێک لەو داهاتەی بەدەستی دەگات دەیکاتە کاری خێرخوازیەوە و لە 14ی ئۆگێستەوە ئەم ماڵپەڕە کەوتۆتە کار بەناوی "
collection-freedom".



هێلی له‌ڤ ناوی راستی خۆی "هێلین عه‌بدولڵا"یه‌، له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، زیاتر گۆرانییەکانی به‌زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێت، دانیشتووی ئەمریکایە و ماوەیەکی زۆرە دەستی بەکاری هونەری کردووە و وەک نوێنەری کورد بەشداری لە هەندێک لە فیستیڤاڵە جیهانیەکانی هونەری کردووە و بانگێشتکراوە، جگە لە گۆرانی وتن وەک ئەکتەرێک بەشداری و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی کوردیدا بینیوە بەناوی "پێشمەرگە".



هێڵی لەڤ بەهۆی کارەکانیەوە بەشداری فیستڤاڵی بوسانی نێودەوڵەتی کردووە لە کۆریایی باشوور، لەگەڵ فیستیڤاڵی کانی نێودەوڵەتی لە فەرەنسا.








ئه‌م بابه‌ته 10418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو