بەوێنە.. مریەم لە چاکوزیدا یادی لەدایکبوونی کردەوە

خەندان لایف-

مریەم کلینک خانمە نمایشکار و گۆرانیبێژی سەرنجڕاکێشی لوبنانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لەنێو چاکوزی و مەلەوانگەدا یادی لەدایکبوونی کردەوە.



مریەم یەکێکە لەو خانمانەی هەمیشە بەهۆی جلوبەرگ و ستایلە وروژێنەرەکانیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە لەلایەن خەڵکەوە، چونکە مریەم بێ شەرمانە بەبێ ئەوەی قسەکانی کۆمەڵگە لەبەرچاوبگرێت کارەکانی خۆیدەکات، دوێنێش 15 ئۆگێست یادی لەدایکبوونی لەگەڵ هاوڕێیانی لەنێو چاکوزی و مەلەوانگەدا کردەوە و وێنەکانی بڵاوکردەوە.



مریەم کلینک یەکێکە لە ورووژێنەرترین خانمە نمایشکارەکان و خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە، لەدایکبووی ساڵی 1970 و هەمیشە بە جلوبەرگە نیمچە ڕووتەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، بێ گوێدانە ڕای خەڵک و کەلتوری نیشتمانەکەی، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کارەکانیەوە چەندنین جار ڕەخنەی توند و قسەی نابەجێی پێ وتراوە.



مریەم بەهۆی کاری نمایشکاریەوە ئاشنای کاری هونەری بووە، گۆرانی دەڵێت بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نەبووە و نەیتوانیوە لەڕێگای گۆرانیەکانیەوە هەوادار کۆبکاتەوە.



لەهەمان کاتدا
لەم ماوەی پێشوودا بە نوێترین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی بڵاوکردەوە و ڕووبەڕوویی ڕەخنەیەکی زۆربۆوە لەلایەن خەڵکی لوبنانەوە، ڤیدیۆ کلیپەکەیان بە خراپترین ناودەبرد و پێیان دەوت تۆ بڕوانامەت لە وروژاندندا هەیە ئەوەش بروانامەی ئاژەڵیە، بە پێچەوانەشەوە کەسانێک تریش بەکارەکانی مریەمدا هەڵدەدەن و بە شیکترین و جوانترین خانم ناوی دەبەن.


ئه‌م بابه‌ته 13654 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو