خەندان لایف-
خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی
تورکیا "هۆلیا ئافشەر" ناسراو بە ماڤی دەچێتە لەندەن و کرێچیەکەی
دەردەکات بەهۆی خوێندنی ئەکادیمی کچەکەیەوە.

هۆلیا ئافشەر خانمە
گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی تورکیا دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا کچەکەی "زەهرە"
خوێندنی ئامادەیی تەواوکرد، بڕیاڕە لە پایتەختی ئینگلتەرا لە لەندەن دەست بە
خوێندن بکات لە بواری کارگێڕی و بازاڕدا، لە زانکۆی وەستمینیستەر، هەر بۆ ئەو
مەبەستە هۆلیا بڕیاڕدەدات لەگەڵ کچەکەی بچێتە لەندەن و ژیان بکات لەنێو یەکێکە لە
موڵکەکانیدا، بەهۆی ئەو بڕیاڕەشەوە داوای لە کرێچیەکەی کردووە کە بەزووترین کات
ماڵەکەی بۆ چۆڵبکات.

هۆلیا یەکێکە لە ئەکتەر و
گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی تورکیا و خاوەنی زۆرترین هەوادارە لە تورکیا و
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەمەنی 52 ساڵە و دووجار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کچێکە،
هەمیشە جوانیەکی سەرنجڕاکێشی هەبووە، هەربۆیە لە کێبڕکێیەکی گۆڤاری
"بولڤار" لە ساڵی 1982 توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و ببێتە شاجوانی
جیهان، دوو جار هاوسەرگیری کردووە و ئێستا خاوەنی دوو
منداڵە، کوڕێک و کچێک.

لەماوەی ڕابردوودا بڕیاڕیدا
چیرۆکی ژیانی خۆی بکات بە فیلم و بەشێوازێکی فەلسەفیانە دایبڕێژێت و خۆی ببێتە
دەرهێنەر و کارئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بەناوی وێنەی سێڵفی.
ئهم بابهته 26451
جار خوێنراوهتهوه