شەڕی نێوان جەستن بیبەر و خۆشەویستە کۆنەکەی دەستیپێکردەوە

خەندان لایف-

دوایی ئەوەی هەردوو ئەستێرەی گەنجی جیهانی سیلینا گۆمەز و جەستن بێبەر بۆ ماوەیەکی زۆر خۆشەویستی نێوانیان کۆتایی پێدێت، بەڵام دووبارە ناکۆکیەکانی نێوانیان سەرهەڵدەداتەوە.

جاستن بيبر ينشر صورة له مع عارضة الأزياء صوفيا ريتشي


جاستن بێبەر ماوەیەکە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ کچێکی نمایشکار بەناوی "سۆفیا ڕیتشی" هەیە و وێنەکانی بەردەوام بڵاودەکاتەوە لە ئینستاگرام، هەر بەو هۆیەوە سیلینا گۆمێز لەسەر یەکێک لە وێنەکان دەنوسێت "ئەگەر توانیت زاڵبیت بەسەر ڕقەکانتدا، ئەوا وازبهێنە لەدانانی وێنەی خۆت و خۆشەویستەکەت، پێویستە ئەوە نهێنی ژیانی تایبەتی خۆت بێت و هەوادارانت توڕە مەکە، چونکە هەوادارەکانت تۆیان خۆشدەوێت و پێش هەموو کەس پشتیوانیت دەکەن لەهەموو کاتێکدا".

جاستين بيبر يغلق حسابه على انستجرام فى وجه جمهوره


جاستن بێبەریش وەڵامی قسەکانی سیلینا دەداتەوە و دەڵێت "جێگەی پێکەنیناویە کە کەسانێک بۆ بەناوبانگبوونی خودی خۆیان من بەکاردەهێنن"، سیلیناش دووبارە وەڵامی دەداتەوە "من لەو کەسانە نیم کە ڕق قبوڵ بکەم، من هەوادارانی جەستنم خۆشدەوێت".

سيلينا جوميز ترد على التعليقات التى تحوي اساءة لها


لەهەمانکاتدا سیلینا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەریسوڕماوە لەوەی کەسانێک فێڵ لە خۆشەیستانیان دەکەن و تۆمەتباریان دەکەن، لەکاتێکدا ئەو کەسانە بەردەوام پشتیوانیان لێکردوون.



سۆفیا ڕیتشی کە خانمە نمایشکارێکی بەناوبانگە کچی یەکێکە لە میوزیکژەنە ناسراوەکان "لیۆنێل ڕیتشی"، لەدوایی هەموو ئەو دەنگۆ و قسە و ناکۆکیانە ناچاردەبێت ئینستاگرامەکەی دابخات سەرەڕای بوونی 77 ملیۆن هەوادار، لەهەمانکاتدا دەڵێت بەهۆی قسە و ڕەخنە خراپەکانەوە لەسەر خۆشەویستەکەی جاستن ناچاری دەبێت ئەو کارە بکات.



سیلینا گۆمێز یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەمریکا و لەدایکبووی ساڵی 1992، جگە لە گۆرانی وتن ئەکتەرێکی دیاری سینەمایە و لەساڵی 2010-2012 خۆشەویستی ئەستێرەی بەناوبانگ "جاستن بێبەر" بوو، بەڵام بەهۆی ڕەفتارەکانی جاستنەوە، سیلینا ناچاربوو وازی لێبهێنێت.



جاستن بێبەر لەدایکبووی 1994 خەڵکی لەندەنە، تاقانەی دایک و باوکی بووە و لەساڵی 2009 دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، لەبنەچەدا باوکی ئەڵمانیە و دایکی فەرەنسیە، لەتەمەنی منداڵیەوە فێری ژەنینی پیانۆ و گیتار و چەند ئامێریکی میوزیکی دیکە بووە، لەساڵی 2007 بشداری کێبڕکێیەک دەنگی دەکات و پلەی یەکەم بەدەستدێنێت، دواتر بەهۆی گۆرانیەکانیەوە ک بە ستایلی پۆپە ناوبانگێکی باش لەسەر ئاستی جیهان بەدەستدەهێنێت.


ئه‌م بابه‌ته 22268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو