پێشبینی و ئامۆژگارییەکانی بورجەکەت

خەندان لایف –


پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (١٧- ٨- ٢٠١٦):

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

بەلاتەوە سەیر نەبێت گەر هەستت بە ووزەیەکی بێسنوور کرد. ئەگەری زۆرە بەم زووانە چێژ لە ووزەیەکی زۆری جەستەیی ببینی، کارێکی باش دەبێت گەر وەرزشێک ئەنجام بدەیت و را‌هێنان بە جەستە و ماسولکەکانت بکەیت.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

بەهۆی کاریگەری جوڵەی هەسارەکانەوە کۆتایی بەو گێژبوونە دێت کە ماوەیەکە هەستی پێدەکەیت. رۆژێكی زۆر باشە بۆی بچیتە دەرەوەی ماڵەکەت و چالاکییەک ئەنجام بدەیت. رێکخستنی باخچەکەت یان گەشتکردن وات لێدەکات ووزەکەت لە شتێکی بەسووددا بەسەر ببەیت. تەنانەت ئەگەر کارەکەت هەموو رۆژەکەت لێ ببات، دەتوانیت چێژ لە ئێوارەکانت ببینی.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

گرنگی بە تەندروستیت بدە و تەندروستیت پشتگوێ مەخە بۆ ئەوەی تووشی کێشەی تەندروستی نەبیت. لە پاڵ لایەنی جەستەیی تەندروستیت، گرنگی بە لەیەنی دەروونی و رۆحی تەندروستیشت بدە. بچۆ دەرەوە و هەندێک هەوای پاک هەڵبمژە بەدەم پیاسەوە.

٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)

ئەگەر لە فرۆشگایەکدا یان لە هەر شوێنێکدا حەزت بە کڕینی کارێکی هونەری یان هەر بەرهەمێکی تری بە دەست درووستکراو کرد بەڵام نەتتوانی بیکڕیت بەهۆی کێشەی داراییەوە، ئەوا هەوڵبدە خۆت درووستی بکەیت. ئەگەر پێت وایە بای ئەوەندا دەسترەنگین نیت کاربکەیت بۆ درووستکردنی ئەو شتەی حەزت لێیە، هەوڵی خۆت بدە و تواناکانی خۆتت بۆ دەردەکەوێت. تواناکانی خۆت بە کەم سەیر مەکە.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

پێدەچێت کاروبارەکان لە بەرژەوەندی تۆ بڕۆن بە رێوە، ئەم دەرفەتە بەکاربهێنە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە ماوەیەکە دەتەوێت دەسبکەیت بە چارەسەر کردنی. متمانەت بەو کەسانە هەبێت کە بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆت.

٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

خەڵکی لە شوێنی کارەکەت بە شێویەکی باش و ئەرێنییانە مامەڵەت لەگەڵدا دەکەن. ئەو مامەڵە باشە وای کردووە بتوانیت کێشە و گیروگرفتەکانت لای هاوکارەکانت باسبکەیت، بۆی بە شێوەیەکی خێراتر بەربەستەکان ببڕیت و بگەیت بە ئامانجەکانت.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە هیچ کیشەیەکت نییە و بە بارودۆخێکی باشدا تێدەپەڕیت، هەر بۆیە ئەمە وا دەکات کاریگەرییەکی ئەرێنییانەی زۆر باشت هەبێت لەسەر کەسانی تر، هەربۆیە کەسانی تریش هاوکاری تۆ دەکەن لە هەر روویەکەوە کە پێویستت بە هاوکاری بێت.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

زۆربەی شتەکانی ژیانت بەو شێوەیە ناڕۆن بە ڕێوە کە دەبوو بڕۆن، بۆیە دەبێت قبووڵی راستییەکان بکەیت وەک خۆیان. رێگە مەدە بە خۆت بێهیوا ببیت، چونکە توانای رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکانت نامێنێت.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

گەر پێشتر بەهۆی گومان و دوودڵی زۆرەوە نەتدەتوانی بڕیاری درووست دەربکەیت، ئەوا ئێستا بە پێچەوانەوە دەتوانیت بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆت بدەیت چونکە ئێستا شتەکان بە شێوەیەکی روونتر دەبینیت.

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

زۆر قورس دەبێت بۆ تۆ بە تەنها خۆت کاربکەیت و هەوڵبدەیت، پێویستە داوای هاوکاری لە کەسانی دەوروبەرت بکەیت، هەتاوەکو ئەو چیا گەورەیەی ئەرک و کارکردن لەبەردەمتدا کەمێک سووک ببێت.

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

لە ئێستادا تۆ زۆرت دەوێت و دەتەوێت زۆرتر بە دەست بهێنیت، هەنگاوێک وەرە دواوەوە و واز لە ویستەکانت بۆ شتی زیاتر بهێنە، چونکە رەنگە کاربکاتە سەر ژیانت. رەنگە هاوپێشەکانت لێت دووربکەونەوە. بیر و باوەڕی دۆست و هاوڕێیانت بەدڵێکی فراوانەوە وەربگرە.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

چەند کێشەیەک لەسەر رێگەتن، تەنها دەتوانی بە گۆڕینی گۆشە نیگای خۆت چارەسەریان بکەیت. خۆت لە هەموو ئەو شتانە دووربخەرەوە کە کۆن و ناسراون، رێگە و شتی نوێ تاقی بکەرەوە.


ئه‌م بابه‌ته 15707 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو