ئەو 8 رستەیەی کەسە زیرەکەکان هەموو رۆژێک بە خۆیانی دەڵێن

خەندان لایف-

کەسە زیرەکەکان بەردەوام تینووی زانست و زانیارین. کەسە زیرەکەکان دەزانن بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەندە بە کردارەکانیانەوە، و جیبەجێکردنی هەر کردارێک سەرەتا بە بیرۆکەیەک لە مێشکەوە دەسپێدەکات.

ئەمانەی خوارەوە چەند رستەیەکن کە کەسانی زیرەک و سەرکەوتوو پێویستە هەموو رۆژێک بە بیر خۆیانیان بهێننەوە.

١- 'گەر کەس نایەوێت بیکات، ئەوا من دەیکەم'

یەکێک لەو شتانەی کەسە زیرەکەکان لە کەسانی ئاسایی جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە ئەوان ئامادەن دەسبکەن ئەنجامدانی ئەو کارانەی خەڵک ناوێرن ئەنجامیان بدەن لەبەر قورسی.

٢- 'ئەوەندەش قورس نییە'

هەموو شکستێک وەک چانسێک وایە بۆ فێربوونی وانەیەکی نوێ و ئەزموونێکی نوێ. کەسە زیرەکەکان دەزانن کە شکست شتێکە بەسەر هەموواندا دێت، بۆیە پێویستە لێوەی فێربن و بە قورسی سەیری نەکەن.

٣- 'ناتوانم هەموو ئەرکەکانم تەواو بکەم ئەمڕۆ، بەڵام بە لایەنی کەمەوە دەتوانم دەسپێبکەم'

کەسە زیرەکەکان دەزانن سەرکەوتن بە یەک هەنگاو لە یەک رۆژدا بە دەست نایەت. ئەوان دەزانن کە پێویستە کاتێکی زۆری بۆ تەرخان بکەن و قۆناغ بە قۆناغ لە ئامانجەکانیان نزیک دەبنەوە.

٤- 'قسەی کەمتر، کرداری زۆرتر'

ئەو کەسانەی بەردەوام باسی پرۆژە و ئامانجەکانیان دەکەن لە مێشكی خۆیاندا وا دەزانن بە باسکردنیان لە ئامانجەکانیان نزیک دەبنەوە، بەڵام لە راستیدا ئەوەی لە ئامانج نزیکمان دەکاتەوە کردار و کارکردنە بە بێدەنگی.

٥- 'بیروڕای کەسانی تر نابنە هۆی ساردکردنەوەم'

دەتوانیت لەسەرەتای ژیانتەوە بڕیار بدەیت کە ئایا بە پێی بیروبۆچوونی کەسانی تر هەڵسوکەوت دەکەیت یان بە پێی بیروبۆچوونەکانی خۆت. بێگومان بیروبۆچوونی کەسانی تر گرنگن، بەڵام نابێت هەندێک بیروبۆچوونی نەرێنی ساردت بکەنەوە لە کارکردن بۆ خەونەکانت.

٦- 'کارەکانم نایاب نین، بەڵام پێم رازیم'

کەس ناتوانێت نایاب بێت. گەر ئێمە خۆمان سەرقاڵ بکەین بە نایاب کردنی ژیانمانەوە، ئەوا ناتوانین هیچ کاتێک لە بەدیهێنانی ئامانجێکەوە بچین بۆ ئامانجێکی تر.

٧- 'جاری داهاتوو باشتر دەبم'

گەر کارێکت ئەنجام داوە، مەوەستە، بەردەوام بە لە ئەنجامدانی چونکە جار لە دوای جار باشتر دەبیت لە ئەنجام دانیدا و ئەزموونی زیاتر پەیدا دەکەیت.

٨- 'ناترسم لە سوپاس کردنی هیچ کەسێک'

ئەو کەسانەی کە ئامادەن سوپاسی هەموو کەس بکەن و پێزانینیان هەبێت بۆ هەموو کەس، ئەوا ژیانێکی دڵخۆشتر دەژین.


ئه‌م بابه‌ته 16030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو