لەمەودوا جلوبەرگەکانی گەنجێتی دایکت بپۆشە

خەندان لایف-

دەوترێت مێژوو ڕەنگە دووبارە بێتەوە، ئەم ڕستەیە بۆ ستایل و مۆدێلەکانی جلوبەرگیش دەگونجێت، چونکە شێوازەکانی جلوبەرگی مۆدە دەگەڕێت و دەسوڕێتەوە دێتەوە هەمان جێگا، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی دووبارە سوود لە جلوبەرگەکانی دایکت وەربگریت کە لەکاتی گەنجێتیدا پۆشیویەتی و تائێستاش پاراستوویەتی، چونکە جوانترین ستایلی ئێستایە.



یەکێک لە ستایلە کۆنەکان و ساڵانی 1970 بۆ 1980 بەرەو ژوور، مۆدێلی عە
زی درێژە کە شانەکەی فشە و بە پارچە قوماشێک دەورەدراوە، لە ئێستاشدا ئەم جۆرە ستایلە بەهەمان شێوەی ڕابردوو لەنێو بازاڕەکانی جیهاندا دەفرۆشرێت و بە مۆدێلی نوێ ناودەبرێت.



تەنورەی کورت کە بە قوماشی ئاسک دروستکراوە ستایلی ساڵی 1976، بەڵام ئێستا بەهەمان شێواز و قوماشەوە لەنێو بازاڕەکانی جیهاندا باوە و وەک مۆدێلێکی نوێ دەپۆشرێت.



بەدلە جلوبەرگێکی زۆ شیک و سەرنجڕاکێشە خانمان بە گشتی ئارەزووی دەکەن مۆدێلی زۆرە لە ئێستادا بە کورت و بە درێژی، تەنانەت تایبەت بە خانمانی دووگیانیش بەدلە لە ئێستادا دروستکراوە دەپۆشرێت، بەڵام مێژووی بەدلەی خانمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1973.




















ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو