وێنە.. هاوسەر و دۆستە کۆنەکانی ئیبراهیم تاتڵیساس

خەندان لایف-

دوای ئەوەی ئیبراهیم تاتڵیساس لە عائیشە یەڵدزی هاوسەری جیادەبێتەوە، بۆ جاری چوارەم بڕیاردەدات هاوسەرگیری بکات لەگەڵ داملا بوکەتی یاریدەدەری کارەکانی، لە کەنارەوەکانی شاری بۆدروم، بەڵام پێدەچێت هاوسەرە کۆنەکانی ڕێگە نەدەن ئاواتەکەی بێتە دی.

İbrahim Tatlıses'in evlilik iddiası ortalığı karıştırdı


بەگوێرەی هەواڵەکان هاوسەرە کۆنەکانی تاتڵیساس لە ڕێگەی ئینستاگرامەکانیانەوە ناکۆکی دروستدەکەن و هەندێک قسە بڵاودەکەنەوە و ئاژاوە دروستدەکەن، دەریا تونا کە یەکێکە لە هاوسەرە کۆنەکانی تاتڵیساس دەڵێت "هەندێک پیاو نەک بەتەنها یەک ژن، بەڵکو زیاد لە پێنج ژنیشیان هەبێت هەر تێرنابن بەپێچەوانەوە هەندێک پیاو هەن خۆیان دەکەنە قوربانی خۆشەویستیەکی جوان بۆ تەنها خانمێک".

Derya Tuna'dan imalı paylaşım!


لەهەمانکاتدا دوا هاوسەری تاتڵیساس کە ژنی سێیەمی دەکات عائیشە یەلدز لە ئینستاگرامەوە ڕایدەگەیەنێت "ئەگەر تۆ خۆت بە شای شەتڕەنج دەزانیت وەرە مەیدانەوە"، پێشتر کاتێک تاتڵیساس عائیشە دەهێنێت داملا بوکەت لە کاروبارەکانی دووردەخاتەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە عائیشە جیادەبێتەوە داملا هەوڵی نزیکبوونەوە لە تاتڵیساس دەدات.

Derya Tuna'dan imalı paylaşım!


لە ئێستادا تاتڵیساس ئامادەکاریی بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ داملا بوکەت چاکیجی یاریدەدەرەکەی دەکات و بە کەسانی نزیکی ڕاگەیاندووە کە داملا ژیانی گۆڕیوە و بەهۆی ئەوەوە هاتووەتەوە سەر خۆی، لە ساڵی 2011 لەکاتی هێرشکردنەکەی سەر تاتڵیساس لەنێو ڕووداوەکەدا لەگەڵیدابووە و لەو هێرشەدا بریندار ئەویش بریندار دەبێت، بەڵام نازانرێت بەهۆی هەموو ئەم ناکۆکیانەوە ئایا ئاواتەکەی تاتڵیساس دێتە دی؟

سەرەڕای هەموو ئەمانە تاتڵیساس بەتەنها سێ ژنی نەبووە لە ژیاندا، بەڵکو چەندین دۆست و خۆشەویستی هەبووە و لەم ماوەیەی کۆتاییدا بۆ یەکەمجار باسی لەوەکرد کە ئەو باوکی حەوت منداڵە، لەکاتێکدا هەموو خەڵک دەیزانی کە تاتڵیساس خاوەنی تەنها یەک منداڵە بەناوی "ئیلیف" ئەم منداڵانەش سەرجەمیان دایکیان جیایە.

İbrahim Tatlıses'in evlilik iddiası ortalığı karıştırdı


ئیبراهیم تاتڵیساس لەدایکبووی ساڵی 1952، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە جیهاندا، ناسراوە بە "ئیمپراتۆر".

İbrahim Tatlıses'in evlilik iddiası ortalığı karıştırdı

İbrahim Tatlıses'in evlilik iddiası ortalığı karıştırdı

یەکێک لە کوڕەکانی و دایکی
İbrahim Tatlıses'in evlilik iddiası ortalığı karıştırdı

İbrahim Tatlıses'in evlilik iddiası ortalığı karıştırdı

İbrahim Tatlıses'in evlilik iddiası ortalığı karıştırdı

Derya Tuna'dan imalı paylaşım!

Derya Tuna'dan imalı paylaşım!






ئه‌م بابه‌ته 23372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو