قەڵەويش سوودی هەيە

خەندان سپۆڕت -

بێگومان زۆر جار باس لە سوودەکانی دابەزاندنی کێشی لەش دەکرێت و بەشتێکی بەنرخ دادەندرێت لە رووی تەندروستی و ژيانەوە چونکە لايەنی نەرێنی کەمە.

بەڵام جياواز لە توێژينەوەکانی پێشوو، لە نوێترين توێژينەوەدا دەرکەوتووە کەوا ئەو کەسانەی کێشی لەشيان زۆرەو قەڵەون کەمترين جار تووشی لەبيرچوونەوە دێن.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن ژمارەیەک لە توێژەرانی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کێشێکی کەمیان ھەیە لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٥٥ ساڵیدا بە رێژەی لە %٣٤ زیاتر دووچاری تووشبون بە نەخۆشی بیرچوونەوە (زەھایمەر) دەبنەوە بە بەراورد بەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە و قەڵەون.

لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ تاقیکردنەوە لەسەر دوو ملیۆن کەس ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە لە کۆی ئەو ژمارەیە ٤٥ ھەزار و ٥٠٧ کەسیان کە کێشێکی کەمیان ھەبووە دووچاری تووش بوون بە نەخۆشی "زەھایمەر” بوونەتەوە بەڵام ئەوانەی کێشيان زۆرەو قەڵەون بەرێژەيەکی زۆر کەم تووشی ئەو نەخۆشييە بوون.

پسپۆران ئاماژەشیان بەوەداوە کە خواردنەوەی مادە کحولیەکان ئەگەری تووشبونی مرۆڤ بە نەخۆشی بیرچوونەوە "زەھایمەر” زیاد دەکات و هۆکارێکی سەرەکييە بۆ ئەو نەخۆشييە. 




ئه‌م بابه‌ته 13985 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو