ئاسکە ڕەشپێستەکەى ئینگلەند (ڕەحیم ستێرلینگ)

خەندان سپۆرت-

(ڕەحیم شاکیل ستێرلینگ) لە 8121994 لەشارى لەندەن ، لە بنەماڵەیەکى جامایکى دانیشتووى شانشینى بەریتانیا چاوى بە دونیا هەڵهێناوە و هەر لەمنداڵیەوە بەهرەمەندیەکى لە خێرایى جوڵانەوە و ڕاکردن و شێوازێکى دەگمەنى تۆپ گواستنەوەى تێدا دەرکەوتووە و هەر ئەمەش واى کردووە کە باوکى هەر لە منداڵیەوە بینێرێتە یەکێک لە ئەکادیمیا وەرزشیەکانى ئینگلەند و لە ئەکادیمیاى (کوینز پارک ڕینجەرس) دەستى بە مەشق و ڕاهێنان کردووە و بە یەکێک لە لێهاتووترین یاریزانەکانى ئەو ئەکادیمیایە هەژمار کراوە ، ستێرلینگ یاریزانى باڵەکانى یاریگایە و بە گشتى لە لایەکانى یاریگادا دەبینرێت و یارمەتی دەرێکى سەرەکى هێرشبەرەکانى هاوڕێیەتى چ لە یانەکەى و چ لە هەڵبژاردەکەشى  ، ڕەحیم لە هەڵبژاردەى وڵاتەکەشى بێبەش نەبووە لە پلەکان و لە هەڵبژاردەى ئینگلتەراى خوار تەمەن (17 ، 18 و 21) ساڵان یاری کردووە و لە هەمان کات لە ساڵى 2012ـەش بانگهێشتى پێکهاتەى سەرەکى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى کراو لەگەڵ وڵاتەکەى بەشدارى مۆندیالى 2014ـى بەڕازیلیان کرد..

لیڤەرپوڵ:
ئەم گەنجە بەردەوامى بە کاروانەکەى لە تەمەنێکى کورت لە ئەکادیمیایەکى ئینگلەندى دا و تا مانگى (شوبات)ـى 2010 و لە گواستنەوەى زستانەى ئەوکاتدا (ڕافایل بینیتێز)ـى ڕاهێنەرى ئەوکاتى یانەى (لیڤەرپوولڕ) بە بڕى 600،000 پاوەند ڕەحیمى لە ئەکادیمیاى QPRـەوە هێنایە ڕیزەکانى ، هەر ئەم نرخە تەنها دوواى نیو وەرز و لەپاش پێشکەشکردنى ئاستێکى نایاب لەگەڵ هەڵبژاردەى ئینگلەند لە مۆندیالى خوار تەمەن (17 ساڵان) هەڵکشا بۆ 5ملیۆن پاوەند هەرچەندە کە لەگەڵ لیڤەرپووڵ هیچ یاریەکیشی ئەنجام نەدابوو ، ستێرلینگ یەکەم یاری خۆى لەگەڵ لیڤەرپووڵ لە (1-8-2010) لە یاریەکى ئامادەکارى یانەکەى دژی یانەى (بروسیا موینشنگلادباخ)ـى ئەڵمانی ئەنجامدا. 
ستێرلینگ نێردرایەوە ئەکادیمیاى لیڤەرپوڵ و لەوێ لە یەکەم یارى دۆستانەى ئامادەکارى ئەو ئەکادیمیایە لە دژی یانەى (هایبەرنیان)ـى سکۆتلەندى تۆمارکرد کە گۆڵى یەکسانکردنەوەى یانەکەى بوو لەو یاریەدا و ئەنجامەکەى کردە 2-2 وە هەر ئەم ئەنجامەش تا کۆتایى یاریەکە بەردەوام بوو. وە لە یەکەم یارى (پرایمەر ئەکادیمى لیگ)ـدا لە دژی یانەى (ئەستۆن ڤێلا) توانى 2 گۆڵى یەک لە دواى یەک تۆمار بکات و یانەکەى لە شکست بگێڕێتەوە لەکاتێکدا کە ئەستۆن ڤێلا بە ئەنجامى 2 گۆڵى بێوەڵام لە پێشەوە بوون ، یەکەم سەرکەوتنى ستێرلینگ بەتەنها یەک هەفتە پاش ئەم یاریەیان بوو کە بە یەکسان کۆتایی پێهاتبوو ، لە کاتێکدا کە لەسەر یاریگاى خۆیان میواندارى (ئەکادیمیاى بیرستۆڵ)ـیان کردبوو لە 15-دیسەمبەر-2010 ـەدا ، ڕەحیم لە ئاستە نایابەکەى بەردەوام بوو وە بە (FA Youth Cup) کە خولێکى ناوخۆى ئینگلەندە توانى گۆڵى یەکەمى خۆى و 3هەمى یانەکەى تۆمار بکات لە کاتێکدا کە لیڤەرپوڵ بە ئەنجامى (4-0) لە یانەى (نۆتس کاونتى) بردەوە لە 14-2-2011 ، هەر بەوەشەوە نەوەستاو بەتەنها هەفتەیەکدواى ئەو یاریە و لە پرایمەر ئەکادیمى ـدا کە (ڕێدس) توانیان بە ئەنجامى 9-0 لە (ساوزەند یونایتد) ڕەحیم تۆمارکەرى (5) لەو گۆڵانە بوو کە لەو یاریەدا تۆمار کران.. 

لە 24-3-2012ـەدا ستێرلینگ خەونەکەى بەدیهات و لە یاریەکیان لە دژی (ویگان ئەتلەنتیک) بە شێوازى یەدەگ لە نیوەى دووەمى یاریدا هێنرایە نێو یاریگا کە ئەوکات ڕەحیم بەتەنها تەمەنى 17 ساڵ و 107 ڕۆژ بوو ، وە بووە دووەم گەنجترین یاریزانێک کە لەگەڵ (ڕێدس) یارى کردبێت ، وە لەپاش مانگ و نیوێک لە دیار نەمان لە پاش ئەو یاریە و لە 1-5-2012ـەدا ڕەحیم بە شێوەی یەدەگ دووبارە هێنرایەوە نێو یاریگا لە یارى یانەکەى دژی (فوڵهام) هەر لەپاش ئەم یاریە و بەشێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو لە یارى کۆتایى یانەکەى لەو وەرزەدا کە لە دژی (چێڵسى) یاریان دەکرد هاتە نێو یاریگا و بە یەکێک لە دیارتینى یاریەکە هەژمارکرا و توانى لەو یاریەدا ئەسیستێک پێشکەش بە هاوڕێکانى بکات و لەکۆتادا یاریەکەیان بە ئەنجامى (4-1) بە سەرکەوتن بە کۆتا هێنا..     

لە وەرزى 2012-13 ـەشدا و لە 182012ـەدا ئەم گەنجە یەکەم یارى خۆى لە خولەکانى ئەوروپا ئەنجامدا لە کاتێکدا کە یانەکەى لە قۆناغى پاڵاوتن بۆ سەرکەوتن بۆ (یۆرۆ لیگ) یاریان ئەنجام ئەدا لە دژی یانەى (هۆمێڵ - گۆمێڵ)ـى بیلا ڕووسی و یارمەتیدەرێکى سەرەکى (جۆو کۆڵ) بوو بۆ تۆمار کردنى تاکە گۆڵى یانەکەى لەو یاریەدا ، بە تەنها هەفتەیەک لەپاشى ئەم یاریە ، ستێرلینگ بۆ یەکەمجار لە پێکهاتەى سەرەکى یانەکەى بینرا کە لەیاریەکى دۆستانەى ئامادەکارى یانەکەى بوو بۆ خولە ناوخۆیى و ئەوروپیەکان لە دژی یانەى (بایەرلیڤەرکوزن)ـى ئەڵمانى کە توانى یەکەم گۆڵى خۆى لەگەڵ ڕێدس لە نیوەى یەکەمى یاریدا تۆمار بکات لەو یاریەدا ، تەنها 3 ڕۆژ لەدواى ئەم یاریە و بە شێوەیەکى سەرسوڕهێنەر ، لە یاری یانەکەى لە یاریگاى (ئانفێڵد)ـى تایبەت بە (ڕێدس) لە پێکهاتەى سەرەکى بینرا لە دژی یانەى (مانچستەر سیتى) کە ئەوکات بە یەکێک لە بەهێزترینەکانى پرایمەر لیگ هەژمێر دەکرا ، وە لە دوو یارى یەکەدوا یەک ستێرلینگ بۆ (90) خولەک لە نێو یاریگا بە شێوەی سەرەکى بینرا ئەوانیش لە یاریەکانى دژ بە (ئارسنالڕ) کە بە شکست و (سەندەرلەند) کە بە یەکسانبوون بە کۆتا هات لە هەردوو ڕۆژی 29 و 159ـدا لە کاتێکدا کە لە هەردوو یاریەکە توانى دوو ئەسیست پێشکەش بە هاوڕێیەکانى بکات و لە یارى دووهەمینیش ببێتە (باشترین یاریزانى یاریەکە) ، وە لە 199 ڕەحیم یەکێک بوو لەو گەنجانەى کە سەفەرى کرد بۆ وڵاتى (سویسرا) بۆ ئەنجامدانى یاری لەگەڵ یانەى (یۆنگ بۆیس)ـى سویسرى لە پۆناغى کۆمەڵەکانى (یۆرۆپا لیگ) کە لە نیوەى دووەم بۆ شوێن گرەوەى (ستیوارت داونینگ) و توانیان یاریەکە بە ئەنجامى (5-3) لە سوودى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن. لە 2010 ـەو لە یاریەکى خولى (پرێمەر لیگ)ـدا کە دژی یانەى (ڕیدینگ) بوو ستێرلینگ توانى یەکەم گۆڵى خۆى لە نیوەى یەکەمدا بۆ لیڤەرپووڵ تۆمار بکات ، کاتێک لە خولەکى (29) و بەشێوازێکى هونەرى زۆر جوان لە دەرەوەى ناوچەى سزا تۆمارى کرد ، ئەم گۆڵەش واى کرد ڕەحیم ببێتە دووەم گەنجترین یاریزان کە لە دەرەوەى ناوچەى سزا گۆڵ بۆ لیڤەرپووڵ تۆمار بکات و ببێتە شوێن گرەوەى (مایکڵ ئۆین). 

لە 21دیسەمبەر2012 ـەدا ڕەحیم بۆندەکەى لەگەڵ لیڤەرپووڵدا نوێکردەوە و درێژەى بە کارەکانى لەو یانەیە دا ، وە لە یارى کردنەوەى نیوەى دووەمى (پرێمەر لیگ)ـدا کە دژی یانەى (سەندەرلەند) بوو ، ئەم گەنجە توانى دووهەمین گۆڵى خۆى لە (پرێمەر لیگ) لەگەڵ (ڕێدس) تۆمار بکات کاتێک بە شێوازێکى زۆر نایاب توانى تۆپەکە هەڵداتە سەر گۆڵپارێزى بەلجیکى (سیمۆن میگنۆلێت).
لە وەرزى 201314ـەشدا و لە 2782013ـەدا یەکەمین گۆڵى خۆى لە یاریەکیان دژی (نۆتس کاونتى) لە (جامى قەڵغانى خێرخوازی)ـدا بۆ (ڕێدس) تۆمار کرد ، کە بووە دەستپێکى گۆڵەکانى ستێرلینگ لەو وەرزەدا ، وە لە 412ـەش لە یاریەکیان دژی (نۆرویچ سیتى) کە بە ئەنجامى (3-2) و  زۆر بە زەحمەت توانیان سەرکەوتن بۆ لیڤەرپوڵ دەستەبەر بکەن ، ستێرلینگ خۆى وەدەرخست و توانى (2) گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵێکیش پێشکەش بە (دانیالڕ ستۆریدج)ـى هاوڕێى بکات و یاریگاى (کارۆو ڕۆد) بهەژێنن..

وە لە کۆتایى وەرز و لە 1842014ـەدا (ڕەحیم ستێرلینگ) یەکێک بوو لەو (6) یاریزانەى کە هەڵبژاردرابوون بۆ (باشترین یاریزانى لاوى ساڵ) کە لەکۆتایدا ئەم خەڵاتە بەخشرایە (ئیدن هازارد)ـى بەلجیکى و ڕەحیم بووە 3 هەمین یاریزانى لاو لەو ساڵەدا..
ستێرلینگ لەم وەرزەشدا کە وەرزى 201415ـەیە و تا ئەم خولەکەى کە ئەم بابەتە وەرگێڕدراوە توانیویەتى لە 1782014 ـەو لە یارى کردنەوەى خولى پرێمەر لیگدا دژی یانەى (ساوسهامپتۆن) گۆڵێکى یارمەتیدەر بۆ ڕێدس تۆمار بکات و یاریەکە بە ئەنجامى (2-1) لە سوودى خۆیان بە کۆتا بهێنن. وە لە سێهەمین یاری وەرزیشدا کە بەیاریەک لە هەرە قورسترین یاریەکانى ڕێدس هەژمار دەکرا لەم وەرزەدا و لەنێو یاریگاى (وایت هارت لاین) و دژی یانەى (تۆتنهام هۆتسپێرس) گۆڵى یەکەم تۆمار بکات و هاوکارێکى سەرەکى لیڤەرپووڵ بێت لە سەرکەوتنیان بە ئەنجامى (3-0)ـو لە کۆتایشدا بووە (باشترین یاریزانى یاری)ـەکە..
ئینتەرناشناڵ کاریەر (ئینگلەند)..

لە پاش مانەوەى بۆ ماوەى (5 ساڵ) لە خولە ناوخۆییەکانى شانشینى یەکگرتوى بەریتانى ، ستێرلینگ بەتەواوى ئامادەبوو بۆ دەستبەرداربوون لە هەڵبژاردەى (جامایکا) و لەو کاتەشدا بە پێى یاسا نێودەوڵەتیەکانى (فیفا) کە ڕێگە بە یاریزانان ئەیات بۆ ماوەى (5ساڵ) یان زیاتر فێرى دابونەریتى وڵاتێک ببن تا بتوانن بە درێسى ئەو وڵاتەوە یاریە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام بدەن ، ئەمەش رێگەى بۆ ستێرلینگ خۆشکرد و ئەو یاریزانە ئەیتوانى لەنێون هەڵبژاردەکانى (ئینگلتەرا ، وێڵز ، سکۆتلەندا و ئیرلەنداى باکور)دا یەکیان هەڵبژێرێت و ببێتە یاریزانێکى پیشەگەرى ئەو وڵاتە بە گوێرەى ئەوەى کە هێشتا هیچ یاریەکى نێودەوڵەتى ئەنجام نەیابوو کە لە کۆتاییدا بە درێسى ژمارە (11)ـى ئینگلەندەوە بینرا.. 
ڕەحیم بۆ یەکەمجار ڕابەرایەتى هەڵبژاردەکەى کرد (ئینگلەند-16) لە نۆڤەمبەرى ساڵى 2009 ـدا لە یاریەکیان دژی (ئیرلەنداى باکور) لە کاتێکدا کە ستێرلینگ خۆى وتبوى (من ئاسوودەم لەگەڵ هەڵبژاردەى ئینگلەند ، بەڵام ئەگەر پێشوەخت جامایکا بانگهێشتیان بکردمایە بێگومان دەچووم). ستێرلینگ لە ساڵى 2011 هەڵبژێردرا بۆ (ئینگلند-17)ـەو هەر لەیارى کردنەوەشدا توانى لە نیوەى یاریگاوە گۆڵێک بۆ ئینگلیزەکان تۆمار بکات لە دژی هەڵبژاردەى (ڕواندا) کە توانیان (2-0) یاریەکە کۆتایى پێ بهێنن ، وە هەروەها توانى گۆڵ لە دژی (ئەرجەنتین-17)ـەش تۆمار بکات لە قۆناغى دووەم و یاریەکەشیان بە سەرکەوتنێکى گەورە (4-2) بە کۆتا هێنا ، ئەم ئاستە واى لە ڕەحیم کرد کە لە 1092010 بانگهێشتى هەڵبژاردەى سەرەکى ئینگلەند بکرێت بۆ یاریەکانى پاڵاوتنى مۆندیالى 2014 دژی هەڵبژاردەى (ئۆکرانیا) هەرچەندە لەو یاریەشدا یاری پێ نەکرا ، بەڵام هەرزوو ڕەحیمیان گەڕاندەوە نێو پێکهاتەى (ئینگلند-21) ـو توانى یاری لە دژی هەڵبژاردەکانى (سڕبیا و سکۆتلەندا) ئەنجامبدات و لەم نێوەندەشدا توانى دوو گۆڵ بۆ ئینگلەندیەکان تۆمار بکات. وە بۆ دواجار لە هەڵبژاردەى سەرەکى وڵاتەکەى و بە شێوەیەکى سەرەکى و وەک گەنجترین یاریزان دوو یاری ئەنجامدا و توانى لە یەکیاندا ببێتە باشترین یاریزانى یاریەکان لە دژی هەڵبژاردەکانى (سوید و دانیمارک)بوو.
مۆندیالى 2014..
لە هەر سێ یاریەکەى کۆمەڵەکانیشدا توانى بەشدار بێت و لەلایەن تۆڕى (BBC)ـەوە باشترین یاریزانى پیشەگەرى ئینگلەند هەژمار کرا..
ژیانى تایبەتى..

ڕەحیم لە ناوچەى (ماڤێرلى) سەر بە (کینگستۆن)ـى جامایکا گەورە بووە و لە لایەن (دایە گەورە)ـیەوە هەڵگیراوەتەوە و بەرەو (لەندەن) کۆچیان کردووە لە تەمەنى (5) ساڵیدا و لە لەندەن چوەتە قوتابخانەى (کۆپلەند) لە (وێمبڵێى) وە لە 2012 ـەشدا خوشکێکى کەى لە دایکیەوە لە دایک بوو ، هەرچەندە باوکیان یەک نەبوو ، چونکە باوکى ستێرلینگ لە جامایکا لە کاتێکدا کە ڕەحیم (9)ساڵان بوو بەدەستى چەتەکان کوژرا. چەندین جار هەوڵى هاوسەرگیرى داوە ، بەڵام تا ئێستەش ئەم کەیسە بە هەڵپەسێردراوى لاى ئەو گەنجە ماوەتەوە ، وە لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى (دەیلى مەیل)ـى بەریتانى ڕایگەیاند کە (مەسیحی)ـە و ئەوە گرنگترین دەستکەوتى ئەوە لە ژیانیدا..
ستێرلینگ لە ساڵى 2012 بووە یەکێک لە سپۆنسەرەکانى (نایک) ـو لە داهێنانێکى (نایک)ـدا کە (نایک گرین سپید 2)ـى نابوو لە گەڵ هەریەک لە (ماریۆ گۆتزە ، تیۆ واڵکۆت ، ئیدن هازارد ، کریستیان ئیریکسن و ستیڤان ئێل شەعراوى)ـدا پێشکەشیان کرد و توانیان لە ماوەیەکى کەمدا زۆرترین هاندەرى بەلادا ڕابکێشن ، ئەم کۆمپانیایەش بۆ هەر مانگێک بڕى (30،000)پاوەند ـى بۆ هەر هەفتەیەک دەبەخشێتە ڕەحیم..

کاروانى وەرزشى و گۆڵەکانى:



وەرگێرانى لە ئینگلیزیەوە: ئارمین هەڵەبجەیى



ئه‌م بابه‌ته 5859 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو