هۆكار و چارەسەرەكانی نەخۆشی لاوازبونی ئێسك

خەندان سپۆڕت -

 

لاوازبون و داخوارنی ئێسك یەكێكە لەو نەخۆشیانەی زیاتر توشی خانمان دەبێت لەچاو پیاواندا بۆ ڕێگریكردن لە توشبون بەم نەخۆشیە پێویستە هۆكار و چارەسەرەكانی ئەم نەخۆشیە بزانن.

 

پزیشكەكان هۆكاری سەرەكی توشبوون بەم نەخۆشیە دەگێڕنەوە بۆ هۆكارە بۆماوەییەكان و لە خانمانیشدا گۆڕانكاری لەهاوسەنگی ڕێژەی هۆرمۆنەكان لەجەستەیاندا بەتایبەت دوای تەمەنی 40 ساڵی و وەستانی سوڕی مانگانە هۆكارێكی دیكەیە بۆ توشبونیان بەم نەخۆشیە.

 

كەمبونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لەخانماندا لەدوای تەمەنی 40 ساڵی هۆكار دەبێت بۆ كەمبونەوەی چڕی ئێسك بەڕێژەی %4 بۆ هەرساڵێك ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت خانمان لەتەمەنی 40 ساڵی بۆ 70 ساڵی چڕی ئێسكیان بەڕێژەی %40 دادەبەزێت بەڵام لە پیاواندا لەماوەی ئەو تەمەنەدا تەنها %12 چڕی ئێسكیان كەمدەبێتەوە.

 

وەرزش نەكردن و خواردنەوەی مەشروبات و زۆر خواردنی گۆشتی ئامادەكراو و نەخواردنی خۆراكی تەندروست بەچەند هۆكارێك دادەنرێت بۆ خێراكردنی توشبوون بەم نەخۆشیە.

 

بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون بەم نەخۆشیە پێویستە ڕۆژانە بڕی پێویست پەنیر و بەرهەمەكانی شیر ئەو خۆراكانەی كالسیۆم لە پێكهاتەیاندا هەیە و برۆكلی و قەرنابیت و كەلەرم و هەموو جۆركانی سەوزە و میوە بخۆن و خواردنی ئەو خۆراكانە كەمبكەنەوە كە بڕێكی زۆر خوێ بۆ ئامادەكردنیان بەكارهێنراوە ،هاوكات وەرزشكردن بەشێوەیەكی تەندروستانە بەهۆكارێكی دیكەدادەنرێت بۆ خۆپاراستن لەتوشبوون بەم نەخۆشیە.





ئه‌م بابه‌ته 11153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو