چەند راستییەکی سەیروسەمەرە لەسەر ژیانی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ بزانە

خەندان سپۆرت-

چەند راستییەکی سەیروسەمەرە لەسەر ژیانی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ بزانە"

1- باوکی کریستیانۆ رۆنالدۆ لە خۆشەویستی بۆ( ڕۆنالد ڕیگن)ی سەرۆکی ئەمریکا کوڕەکەی ناو ناوە، چونکە باوکی کریستیانۆ زۆر سەر سام بووە بە ڕۆناڵد ڕیگنی سەرۆکی ئەمریکا کە پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا، ئەکتەر بووە.



2- خێرایی هاوێشتنی تۆپەکانی ڕۆناڵدۆ (130 کم)ە لە کاتژمێرێکدا.



3- هەر بازهەڵدانێکی ڕۆناڵدۆ 5 ئەوەندەی پڵنگێکی  جۆری (بەور) وزە سەرف دەکات، بەمەش  پێیەکانی 44 سم لە زەویەوە بەرزدەبنەوە، لە کاتێکدا هیچ یاریزانێکی خولی باسکەی ئەمریکی ئەو توانایەی نیە.  




4- ڕۆناڵدۆ نهێنی سەرکەوتنەکانی خۆی لە ژیانیدا دەگەڕێنێتەوە بۆ هاوڕێیەکی بە ناوی (ئەلبێرت فانتراو). لە یەکێک لە یاریەکانی کاتی منداڵیدا ئەلبێرت لە نزیک تۆڕی گۆڵکردنی تیپی بەرامبەر شوتێک دەدات بە ڕۆناڵدۆ و ڕۆناڵدۆش بەهۆی ئەو شوتەوە گۆڵێک دەکات، بەمەش رۆناڵدۆ سەرئەنجام لە یانەی لیشبۆنە وەک خوێندکاری تۆپی پێ وەردەگیرێت. کاتێک ڕۆنالدۆ لە ئەلبێرتی هاوڕێی دەپرسێت کە بۆچی خۆێ گۆڵەکەی نەکرد، لە وەڵامدا دەڵێت: لەبەرئەوەی کە تۆ لە من باشتریت.




5- جەستەی ڕۆناڵدۆ هیچ جۆرە تاتۆیەکی پێوە نییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆناڵدۆ ساڵانە چەن جارێک وەکو کاری خێرخوازی خوێن دەبەخشێت بەو کەسانەی پێویستیان بە خوێنە.




6- ڕۆناڵدۆ نە جگەرە دەكێشێت نە خواردنەوە کحوولیەکان دەخواتەوە، لەبەرئەوەی باوکی بە خواردنەوە کحوولیەکان گیانی لەدەستداوە، هەرەوەها پێیوایە کە ئەو دوو شتە لە توانای جەستەیی یاریزان کەم دەکەنەوە.




7- زانکۆیەکی کەنەدی کۆڕسێکی کۆمەڵناسی تایبەت لەسەر ڕۆنالدۆ دەڵێتەوە بە خوێنداکاران. 




8- ڕۆژانە 3000 جار ڕاهێنانی تایبەت بە سک ئەنجام دەدات.




9- لە ساڵی 2011، ڕۆناڵدۆ پێڵاوە ئاڵتوونیەکەی خۆی بە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت و داهاتەکەی تەرخانکرد بۆ هاوکاریکردنی قوتابخانەکانی غەزە.




10- مۆزەخانەیەک لە پورتوگال هەیە کە تایبەتە بە نمایشکردنی دەسکەوت و مەدالیا و وێنە دەگمەنەکانی ڕۆناڵدۆ.




لە ئینگلیزییەوە: هۆز کامەران
سەرچاوەTechtimes.com :  



ئه‌م بابه‌ته 41125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو