4 راهێنانی وه‌رزشی بۆ دابه‌زینی ورگ

خەندان سپۆرت-

به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به‌ده‌ست بوونی چه‌وری ورگه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، چونكه‌ ورگ شێوه‌ت ناشرین ده‌كات و له‌شێكی خوار پێده‌به‌خشێت.

بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه‌ زیاده‌ی له‌ش رزگار بێت پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك په‌نا بۆ خواردنی ته‌ندروست به‌ریت و دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ خواردنه‌ زیانبه‌خشه‌كان یاخود هه‌وڵبده‌ خواردن به‌ بری كه‌م بخۆ، پاشان په‌نا بۆ راهێنانی وه‌رزشی به‌ره‌، به‌لاَم ره‌نگه‌ به‌هۆی هه‌ندێك كاره‌وه‌ نه‌توانی روو بكه‌یته‌ سه‌نته‌ره‌كانی وه‌رزشی ده‌توانی له‌ماڵه‌وه‌ به‌م چه‌ند راهێنانه‌ی رۆژانه‌ چه‌وری ورگ بتوێنیته‌وه‌.

هه‌میشه‌ دانیشتنی زۆر و خواردن كێش زیاد ده‌كات، هه‌وڵبده‌ قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی تا هه‌رگیز قه‌ڵه‌و نه‌بیت.

راهێنانی یه‌كه‌م:
له‌سه‌ر پشت پاڵكه‌وه‌ پاشان هه‌ردوو ده‌ست بخه‌ره‌ ژێر سه‌رت كه‌مێك له‌ئاستی زه‌وی سه‌رت به‌رزبكه‌ره‌وه‌ وه‌كو وێنه‌كه‌، پاشان هه‌ردوو قاچ به‌رز بكه‌ره‌وه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك بیهێنه‌ به‌ره‌و رووی خۆت و بیبه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بێگومان له‌گه‌ڵیدا سه‌ر و ده‌ست ده‌جوڵێنیت و ده‌بێت ئه‌نیشك و ئه‌ژنۆت یه‌ك بگرێته‌وه‌، هه‌وڵبده‌ سه‌ره‌تا 10 جار دوباره‌ی بكه‌ره‌وه‌ دواتر زیادی بكه‌ له‌پاش ماوه‌یه‌ك.

راهێنانی دووه‌م:
دانیشه‌ و هه‌ر دوو قاچ درێژ بكه‌، به‌رێكی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌ش راگره‌ وه‌ك وێنه‌كه‌، هه‌ردوو ده‌ست بخه‌ره‌ ژێر سه‌رت، پاشان بنوشتێره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌، ئه‌م راهێنانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ راهێنانه‌ به‌سوده‌كان بۆ له‌ناوبردنی ورگ، به‌لاَم ئاگاداربه‌ هه‌ڵه‌ ئه‌نجامدانی زیانی هه‌یه‌ پێویسته‌ بربره‌ی پشت زۆر رێك بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌ره‌تا 10 جار ئه‌م راهێنانه‌ ئه‌نجام بده‌ دواتر زیادی بكه‌.



راهێنانی سێیه‌م:
دانیشه‌ و هه‌ردوو ده‌ست راكێشه‌ بۆ دواوه‌ وه‌ك وێنه‌كه‌، پاشان هه‌ردوو قاچ درێژ بكه‌ و به‌رزی بكه‌ره‌وه‌ بۆ ئاستی ورگ به‌رێكی، ئه‌م راهێنانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ورگ ناهێلێت له‌هه‌مان كاتدا ماسولكه‌كانی حه‌وز به‌هێز ده‌كات ، ئه‌م راهێنانه‌ 20 جار ئه‌نجام بده‌ رۆژانه‌.

راهێنانی چواره‌م:
له‌سه‌ر پشت پاڵكه‌وه‌ و هه‌ردوو ده‌ست بۆ لاكان درێژ بكه‌، پاشان قاچه‌كانت به‌رێكی به‌رز بكه‌ره‌وه‌ وه‌ك وێنه‌كه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌ره‌تا 10 جار ئه‌م راهێنانه‌ ئه‌نجام بده‌ دواتر زیادی بكه‌.

وه‌رگێڕانی:په‌رستۆ ساڵح
سه‌رچاوه‌: layalina


ئه‌م بابه‌ته 18776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو