ڕۆژنامەنوسە قەڵەوەکە تەحەدای ڤان گال دەکات

خەندان سپۆرت-

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لویس ڤان گالی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەهۆی پرسیارێکەوە لەسەر ئاستی واین ڕۆنی، بە توڕەییەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی جێهێشت و ڕۆژنامەنوسێکی بە 'قەڵەو' وەسف کرد.

ئەو ڕۆژنامەنوسە کە لە ڕۆژنامەی 'The Sun' کار دەکات، ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵدەدات تا کۆتایی خولی نایابی ئینگلتەرا ١٣ کیلۆگرام '٢٨ پاوەند' لە کێشی داگرێت و بە ڤان گال دەڵێت: "ئایا تۆ دەتوانیت ٢٨ خاڵ زیاتر بەدەست بێنیت و یانەکەت بگەیەنیتە تۆپ ٤؟"

براوەی ئەم کێبڕکێییەش پێویستە بڕی ١٠٠٠ پاوەند ببەخشێتە یەکێک لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی بەریتانیا.

ڤیدیۆی ئەو کاتەی ڤان گال بە ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت قەڵەو:



Sun fat man Neil Custis challenges Louis van Gaal to a pounds vs points challenge




ئه‌م بابه‌ته 4201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو