بە سێ راهێنانی ئاسان پارێزگاری لە جەستەت بکە

خەندان سپۆرت-

بە سێ راهێنانی ئاسان دەبیتە خاوەنی جەستەیەکی گونجاو و تەندروست بەبێ ئەوەی کاتی زۆرت لێبگرێت و ماندووت بکات.

وەرزش بە هەموو جۆرەکانیەوە دەبێتەهۆی دروستبوونی جەستەیەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش و تەندروست، بەڵام هەندێک کات بەهۆی سەرقاڵی ئیشوکارەکانی ژیان ناتوانیت هەموو جۆرە وەرزشێک بکەیت، بەڵام بەو سێ راهێنانەی لە خوارەوە روونکراوەتەوە دەتوانیت جەستەیەکی بەهێز دروستبکەیت.

بەهۆی وێنەکانەوە دەتوانیت راهێنانەکان دووبارەبکەیتەوە:

*بەرەو رووی زەویەکە رادەکشێیت و فشار دەخەیتە سەر هەردوو قۆڵەکانت و بە سێ کۆمەڵە ئەم راهێنانە ئەنجام بدە، هەر کۆمەڵەیەک دەبێت بە 30 چرکە ئەنجامی بدەیت و لەنێوانی هەر کۆمەڵەیەک 15 چرکە پشوو وەربگرە.
1



*را‌هێنانی مەلەوانی: لەسەر پشت رابکشێ و هەردوو قۆڵت بخەرە سەر سەرت و هەردوو قاچەکانت بەرزبکەرەوە بۆ لای قۆڵەکانت کە ئەمە دەبێتە بەهێزکردنی ماسوولکە سەرەکییەکانی جەستەت.
2--


*لە راهێنانێکی تردا بەهەمان شێوە لەسەر پشت رادەکشێیت و بەهێواشی قاچەکانت بۆ سەرەوە بەرز بکەرەوە، تادەگاتە سەر سنگت، بەڵام بەهێواشی کە ئەمە دەبێتەهۆی رەوانەکردنی خوێن بۆ ئەو ماسوولکانەی کە لاوازن.

3




ئه‌م بابه‌ته 9913 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو