بەڤیدیۆ، یارییەک بە ئەنجامی 44-1 کۆتایی دەبێت

خەندان سپۆرت-

لەیارییەکانی خولی پلە دووی وڵاتی ئیکوادۆر یانەی بیلیلۆ لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی ئاندی ناتیف دەبێتەوە یارییەکەش بە ئەنجامی 44-1 لەبەرژەوەندی بیلیلۆ کۆتاییهات.

لەو یارییەدا هەموو یاریزانانی بیلیلۆ گۆڵیان تۆمار کرد تەنها گۆڵپارێزەکە گۆڵی نەکرد، رۆنی میدیدا هێڕشبەری بیلیلۆ توانی 18 گۆڵ تۆامار بکات و هەریەک لە کارلۆس مانزاو و جویل سۆتۆ پێنج گۆڵیان کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە بە 24 گۆڵی بێ وەڵام کۆتاییهات، لە تایمی دووەمدا 20 گۆڵەکەی تر کراوە.

لە دوای یارییەکە ڕۆژنامەی کۆمیریسیۆی ئیکوادۆری بڵاویکردەوە، پێ دەچێت ئەم یارییە بچێتە کتێبی گینسەوە چونکە لە ڕابردوودا هیچ یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی نەهاتووە.

ڤیدیۆ:



ئه‌م بابه‌ته 14961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو