بەهۆی لەبەرکردنی کابۆیەکی زەردەوە گۆڵچییەکی ئێران دوورخرایەوە

خه‌ندان سپۆرت- محەمەد بەختیار

بەهۆی لەبەركردنی کابۆیەکی زەردەوە کە وێنەی سپۆنجی لەسەرە، لیژنەی ئەخلاقی یەکێتی تۆپی پێی ئێران بڕیاری سڕكردنی گۆڵچییەکی بۆ ماوەی شەش مانگ دەركرد.

لیژنەی ئەخلاقی یەکێتی تۆپی پێی ئێران بڕیاری سڕکردنی "سوشا مەکانی" یانەی پیرسپۆلیس پیرۆزی ئێرانی بۆ ماوەی شەش مانگ دەرکرد و ناوبراوی لەسەر لە پێکردنی کابۆی ڕەنگ زەرد کە وێنەی سپۆنج بۆب كەسایەتی بەناوبانگی فیلم كارتۆنێكی منداڵانی لەسەر بووە، سزادا.

سوشا مەکانی گۆڵچی یانەی پیرسپۆلیسی تاران پێشتر لەبەر بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لەگەڵ کچانی تارانی لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستگیر کرا و ٤ مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.






ئه‌م بابه‌ته 10301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو