گارى میدێڵ

خه‌ندان سپۆڕت 


ناوى تەواوى بریتیە لە (گاری ئالێکسیس میدێل سۆتۆ) ،  لە ڕێکه‌وتی ٣\ ٨\ ١٩٨٧ لە شاری سانتیاگۆ لە وڵاتى چیلى لە دیک بووەو یەکێکە لە بە ئەزمونترین یاریزانەکانى چیلى،  کە لە یانەى (کاردیف سیتى) ئینگلیزى یاری دەکات وەک بەرگریکار وە سەرەتاى کاروانى وەرزشى لە یانەى ( یونیڤێرسیداد کاتۆلیکا) دەست پێکردووە لە وڵاتى چیلی لە ١٩٩٧-٢٠٠٥ لە لاوانى یانەکە، وە لە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠٩ توانیویەتى لە ڕیزى پلە یەکى ئەو یانەیە یاریی بکات و ١٠ گۆڵ تۆماربکات، وە لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١١ لە ڕیزى یانەى (بۆکا جۆنیۆرز)ى ئەرژەنتینى ياریی کردووه‌و ٧ گۆڵیشی تۆمار کردووە، وە لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٣ لە یانەى (سیڤیلیە)ى ئیسپانى یاریکردووە و ٨ گۆڵی تۆمارکردووە، وە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە ڕووى لە یانەى (کاردیف سیتى) ئینگلیزى کردووە و تا ئێستا بەردەوامە و هیچ گۆڵێکى لەگەڵ ئەو یانەیە تۆمار نەکردووە.                                                                             
کاردیف سیتى:

لە ١١\٨\٢٠١٣ یانەى کاردیف سیتى ڕاى گەیاند کە بۆندى لەگەڵ گارى میدێڵ ئیمززا کردووە بۆ ماوەى ٤ ساڵ بە بڕی ١١ ملیۆن پاوەند. یەکەم دەرکەوتنى لەگەڵ یانەى کاردیف سیتى لە ١٧\ ٨ بوو بەرامبەر (وێستهام یونایتد) کە بە ئەنجامى ٢-٠ بردیانەوە. وە هەروەها یەکەم یارى لە نێو یاریگاى کاردیف سیتى لە ٢٥\ ٨ بوو بەرامبەر یانەى (مانچستەر سیتى) کە بە ئەنجامى ٣-٢ بردیانەوە, کە تێیدا گارى میدێڵ بۆ ماوەى ٩٠ خولەک یارى کرد. وە هەروەها وەک باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردەی چیلى:

یەکەم دەرکەوتنى لەگەڵ هەڵبژاردەى چیلى لە ٣\٢٠٠٧ لە یارییەکى دۆستانەدا بەرامبەر ئەرجەنتینا, وە ساڵى دواتر توانى ڕۆڵێکى گرنگى هەبێت لە بەدەست هێنانى پلەى سێیەم بۆ هەڵبژاردەکەى لە جامى جیهانى لاوان کە لە کەنەدا کرا. هەرچەندە لە یارى سێیەمى و چوارەمیدا یاری نەکەرد بەهۆی وەرگرتنى کارتى سوورەوە کاتێک کە لە یارییەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین لە خولەکى ٢٤  لە گابرێیل مێرکادۆى دا. وە یەکەم دەرکەوتنى ڕەسمى بۆ پلە یەکى هەڵبژاردەى چیلى لە جامى جیهانى ٢٠١٠دا بوو بەرامبەر بۆلیڤیا کاتێک بە ئەنجامى ٢-٠ بردیانەوە. کە توانى هەردوو گۆڵەکە تۆما بکات , کە یەکێکیان بە شێوەى دەبڵى بوو. وە هەروەها ڕۆڵێکى گرنگى هەبوو لە پاڵاوتنەکانى هەڵبژاردەکەى بۆ مۆندیالى ٢٠١٤ ى بەڕازیل وەک بەرگریکار. لە جامى جیهانى ٢٠١٠ لە یارى کۆمەڵەکان بەشدارى کرد, بەڵام بەهۆی وەرگرتنى کارتى سوورەوە بۆ یارییەکەیان بەرامبەر بەڕازیل دوورخرایەوە لە قۆناخى ١٦ دا. لە ساڵی ٢٠١١ دا لە کۆپا ئەمریکا یاری کرد بەڵام دووبارە بەهۆی لێدانێکى دەستەوە کارتى سوورى وەرگرت بەرامبەر هەڵبژاردەى فەنزوێلا. لەپاڵاوتنەکان بۆ مۆندیالى ٢٠١٤ ڕۆڵێکى گرنگى هەبوو کاتێک کە گۆڵی سەرکەوتنى تۆمارکرد بۆ مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا بە لێدانى سەر. بەڵام لە یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئەڵمانیا یاریی نەکرد لە ٥\٣\٢٠١٤، کە تێیدا چیلی ١-٠ شکستی هێنا.

دەستکەوتەکانى:

باشترین یاریزانى یانەى یونیڤێرسیداد کاتۆلیکا لە ساڵی ٢٠٠٨.

ئەستێرەى هەڵبژاردەى چیلى لە خولى کۆپا لیبەرتادۆرس ساڵی ٢٠٠٨.

باشترین یاریزانى چیلى ساڵی ٢٠٠٨.

باشترین یاریزانى چیلى لە باشوورى ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٩.

باشترین یاریزانى یارى کۆمەڵەکان لە جامی جیهانيی ٢٠١٠.


ئا: سه‌فين






ئه‌م بابه‌ته 4244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو