هەردی سیامەند په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی مینای به‌سڕاوه‌ كرد

خەندان سپۆرت-

KFA- دەستەی کارگێری یانەی مینای عێراقی رایگەیاندووە، لەگەڵ هەردی سیامەند، بەرگریکاری یانەی هەولێر گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ یەک وەرز پەیوەندی بە ریزی یانەکەیانه‌وه‌ بکات.


جێگری سەرۆکی یانەکە جلیل حه‌نون لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە ئەوان دەیانەوێت وەرزی داهاتوو ئەنجامێکی باش بەدەستبێنێن، لەبەرئەوە پێیانوایە پێویستیان بەو یاریزانە بووە.


هەردی سیامەند، له‌ لای خۆیه‌وه‌ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی مینا کردووە و بڕی گرێبەستەکەشی 160 ملیۆن دینارە و دوای جەژنی رەمەزان پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەوە دەکەم بۆ خۆئامادەکردن بۆ رکابەرییەکانی وەرزی داهاتووی خولی عێراق.


جه‌لیل حه‌نون لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی راگەیاندووە، دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو رکابەری لەسەر پله‌كانی پێشەوەی ریزبەندی خولی عێراق بکەن و لە داهاتوودا چەند گرێبەستێکی دیکەش واژوو دەکەن.




ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو