هەولێر دەیەوێت راهێنەرێكی تورك بۆ تۆپی پێی یانەكەی دەستنیشان بكات

خەندان سپۆرت-

KFA- بڕیارە لەم رۆژانەدا دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی بریاری دەستنیشانكردنی راهێنەری یانەكە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق دەستنیشان بكەن و راهێنەرێكی توركیش بۆ وەرگرتنی مەشقی یانەی هەولێر كاندیدە.

 

چەندین پالێوراو هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە، بەڵام راهێنەرێكی توركی پاڵێوراوی سەرەكییە.

چۆشكان دمیر باكان بە ( ئیمپراتۆر) لە توركیا ناسراوە و تەمەنی 61 ساڵە و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی توركیا بووە و یەكێكە لە راهێنەر ناسراوەكانی توركیا و توانیویەتی سێ جار نازناوی خولی پلە یەكی توركیا بەدەستبهێنێت و لە خولی پلە نایابی توركیا ئەنجامی باشی لەگەڵ یانەكاندا بەدەستهێناوە.

هەروەها راهێنەرایەتی یانەكانی (ئەس كەیازی، ساكاری سپۆرت، ئەلەنیا سپۆرت، ماڵتایە سپۆرت، ئیشكهشیری سپۆرت، دیاربەكر سپۆرت، ئەنتاڵیا سپۆرت، تاڤشانێڵت لانێت سپۆرت، ئیستانبۆڵ سپۆرت، ئامەد سپۆرت، ئاڵازگ سپۆرت)ی كردووە.

تاكو ئێستا هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ راهێنەری ناوبراو نەكراوە، بەڵام پالێوراوێكی بەهێزە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە.

چۆشكان خاوەن براونامەی پرۆفیشناڵە لە بواری راهێنەرایەتی، كە ئەمە دوامین بروانامەی راهێنەرایەتیە لەسەر ئاستی جیهان.




ئه‌م بابه‌ته 755 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو