برایەتی سەرنەكەوت بۆ خولی نایابی عێراق

خەندان سپۆرت-

KFA- لە شاری بەغداد كۆتایی بە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق هات و یانەی برایەتی نەیتوانی یەكێك لە پلیتەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

یانەی برایەتی تاكە نوێنەری كوردستان لە چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق نەیتوانی یەكێك لە بلیتەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی لە سێ یاری یەكسانبوو و بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ بە جیاوازی گۆڵ پلەی سێیەمی بە دەستهێنا و هەڵەیەكی زێرینی سەركەوتنی لە دەستدا.

لەم خولە هەرچوار یانەی (برایەتی، حوسێن، سەناعات كەهربائیە، بەحری) ركابەریان لەسەر بە دەستهێنانی دوو بلیتی سەركەوتن بۆ خولی نایابی عێراق دەكرد، لە كۆتاییدا هەردوو یانەی حوسێن و بەحری توانیان بەفەرمی سەربكەون بۆ خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی یانەی حوسێن بە كۆكردنەوەی 5 خاڵ بووە پاڵەوانی خولەكە و یانەی بەحری بە كۆكردنەوەی 3 خاڵ پلەی دووەمی بە دەستهێنا.

ئەنجامی یارییەكانی یانەی برایەتی بەمشێوەیە بوو:

برایەتی - سەناعات كەهربائیە 1-1

برایەتی - بەحری 0-0

برایەتی - حوسێن 0-0

ریزبەندی كۆتایی خولەكە بەمشێوەیە بوو:

1- حوسێن 5 خاڵ

2- بەحری 3 خاڵ

3- برایەتی 3 خاڵ

4- سەناعات كەهربائیە 2 خاڵ

لەم خولە یانەی برایەتی یەك گۆڵی تۆماركرد و یەك گۆڵیشی لێ تۆماركرا.




ئه‌م بابه‌ته 829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو