سێ راهێنەر پاڵێوراون بۆ راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز

خەندان سپۆرت-

KFA- دوای ئەوەی ئەرسەلان جەلال راهێنەری یانەی نەورۆز بەفەرمی جێهێشتنی یانەكەی راگەیاند، تا ئێستا دەستەی كارگێری یانەی نەورۆز كەسی بۆ راهێنەرایەتی یانەكە بەشێوەیەكی فەرمی دەستنیشان نەكردووە.


بە پێی سەرچاوەكان سێ راهێنەر پالێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان، راهێنەرەكانیش بریتین لە ( خەسرەو گورون) راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان و (یاسین عەبدولمناف) راهێنەری پێشووی یانەی سیروانی نوێ و (سەردار ساڵح) راهێنەری پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.


تا ئێستا دەستەی كارگێری یانەكە هیچ قسەیەكی لەسەر ئەم بابەتە نەكردووە.


جێگەی باسە لە وەرزی رابردوو یانەی نەورۆز نەیتوانی بگاتە قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی.




ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو