كوردێكی تر چووە یانەی مینا

خەندان سپۆرت-

KFA- بەفەرمی ئەمرۆ یەكشەممە گۆڵپارێزی شاری سلێمانی یاسین كەریم پەیوەندی بە مینا كرد بۆ ئەوەی لە وەرزی نویی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات.


یاسین كەریم لە ریزی یانەی سلێمانی یاری دەكرد و ئاستێكی باشی لەگەڵ تیپەكە پێشكەش دەكرد و هەروەها یاری لەگەڵ چەەند یانەیەكی تری شاری سلێمانی كردووە.

ئەم گۆڵپارێزە بۆ ماوەی یەك وەرز گرێبەستی مۆركردووە و دەبێتە دووەم یاریزانی كورد، كە پەیوەندی بە یانەی مینا دەكات دوای ئەوەی یاریزانی یانەی هەولێر هەردی سیامند چووە ریزەكانی.


ئه‌م بابه‌ته 697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو