دواین زانیاری لەسەر دەست لەکارکێشانەوەکەی سەفین کانەبی

خەندان سپۆرت-

ئەمڕۆ شەممە سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی کوردستان بڕیاریدا دەست لەکاربکێشێتەوە، بەڵام لەلایەن لیژنەی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە دەست لە کارکێشانەوەکەی رەتکرایەوە.

سەفین کانەبی دەست لەکاركێشانەوەی خۆی بۆ یەکێتی تۆپی پیی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، بەڕێزان ئەندامانی یەکیتی تۆپی پیی کوردستان سڵاو و ڕێزم بۆ یەکە بەیەکەتان هەیە، خۆم زۆر بە خۆشحاڵ دەزانم کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵتان کارم کردووە و کارەکانمان بە باشی بەڕێوەبردووە، پێش ماوەیەک بەڵێنم بە وەرزشکارانی کوردستان دابوو کە بوودجەیەک پەیدا بکەم، تا خولەکانی کوردستان بەڕێوەبەرین، بەڵام بەهۆی ئەم قەیرانەوە نەمتوانی بەڵێنەکەم بۆتان جێبەجێبکەم، بۆیە دەست لە کارکێشانەوەی خۆم ڕادەگەێنم.

دواتر ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەکۆی دەنگ، ئەو دەست لە کاركێشانەوەیەی سەفین کانەبیان رەتکردەوە و لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان 20 - 10 - 2016 دەست پێدەکات و ڕۆژی شەممەی داهاتووش بانگێشتی یانە پلە دووەکانی کوردستان دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا خولی تۆپی پێی کوردستان ئەنجام دەدرێت.




ئه‌م بابه‌ته 574 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو