یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕياری گرنگی دا

خەندان سپۆرت - KFA

رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بریارێكی گرنگی دا.

1- بەرێز سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە یەكێتیەكەمان كرد بەهۆی ئەوەی بەڵێنی بە وەرزشوانانی كوردستان داوە بەدابینكردنی بودجە بۆ ئەنجامدانی چاڵاكییەكانی یەكێتیەكە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە جێبەجێبكرێت، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە تێكرای دەنگ دستلەكاركێشانەوەی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتیەكە قبوولنەكرا، چونكە لە وەرزەكانی رابردوو بەجوانترین شێوە چاڵاكییەكانی یەكێتیەكەمان ئەنجامدراوە و خول و چاڵاكییەكان و پاڵەوانێتیەكان پۆلین و ریزبەندكراوە و رێز لە ماندبوون و سەرئێشە كار جوانەكانی دەكەین دوای بەردەوامی بەهێز و بەتوانای زیاتر و پاڵپشت و هاوكاری هەموو لایەك و بەڵێن بە وەرزشوانانی كوردستان دەدین، كە هەوڵەكان چرتر بكەینەوە و كاروانی تۆپی پێی كوردستان درێژە پێدەدین لەگەڵ كێشە و گرفتی دارایی هەرێمن هیوادارین لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواوی كێشەكان چارەسەر بكرێت.

2- بریاردرا رۆژانی پێنجشەممە و هەینی (20-21 / 10/ 2016) یارییەكانی خولی نایابی كوردستان ئەنجام بدرێت.

3- داوا لە نوێنەرانی خولی پلە دووەكانی كوردستان دەكەین رۆژی شەممە (20-8-2016) كاتژمێر 11ی نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادەبن بۆ كۆبوونەوەی هونەری و راكێشانی تیروپشك.

4- ئامادەكاری دەكرێت بۆ سازدانی كۆنفراسێك بۆ نوێنەرانی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی شێوازی ئەنجامدانی خولی نایابی كوردستان لە ئایندیەكی نزیكدا ئەنجام دەدرێت.





ئه‌م بابه‌ته 653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو