نەورۆز ڕاهێنەرە نوێییەکەی بە میدیاکان ناساند

خەندان سپۆرت-

یانەی نەورۆز کە لە خولی نایابی کوردستان یاریی دەکات، بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یاسین عەبدولمەنافی وەکو ڕاهێنەری نوێی تیپی یەکەمی یانەکەیان بە میدیاکان ناساند.

یاسین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە وەرگرتنی ئەو پۆستەو بەڵێنیدا هەرچی لە توانیدایە بیکات بۆ ئەوەی ئاستی نەورۆز بەرزبکاتەوەو تیپێکی بەهێز بۆ شاری سلێمانی دروست بکات.

دوای یەکلابوونەوەی مانەوەی سەفین کانەبی لە پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێ، بڕیاردرا یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ڕۆژی 21ی مانگی تشرینی یەکەم دەستپێ بکات و یانەی نەورۆز یەکێک دەبێت لە ڕکابەرەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.




ئه‌م بابه‌ته 709 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو