بەڤیدیۆ، مێسی و هاوڕێکانی سوپەری ئيسپانيايان بۆ بارسا بەدەستهێنا

خەندان سپۆرت-

لەیەکەم نازناوی وەرزی نوێی ئیسپانیادا و لە یاریی جامی سوپەردا، یانەی بەرشلۆنە لەنێو یاریگای کامپ نۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سیڤییای بردەوە.

بارسا کە لە یاریی چوونیشدا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، هەر لە سەرەتایی یارییەکەدا و دوای تێپەڕبوونی تەنها ١٠ خولەک، ئاردا تورن گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد ئەمە بێجگە لەوەی سێڤييا لێدانێکی سزای لە دەستدا، بەڵام تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە سەرەتایی تایمی دووەمیشدا و لەخولەکی ٤٧، ئاردا بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، ئەندەلوسییەکانی بەتەواوی لە گەڕانەوە بێ هیوا کرد و مێسیش بە گۆڵی سێیەم لە خولەکی ٥٦ کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

بەمەش بەرشلۆنە بۆ جاری ١٢یەم لە مێژووی خۆیدا، نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

ڤیدیۆ:


 


ئه‌م بابه‌ته 4655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو