بارسا لە ياريزانێکی ڤالێنسيا نزيک بۆتەوە

خەندان سپۆرت -

رۆژنامە ئيسپانييەکان بڵاويانکردەوە، يانەی بەرشلۆنە نزيک بۆتەوە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی ديکەی يانەی ڤالێنسيا پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو ئاندرێ گۆمێسی لە دەست يانەکانی ديکە لێ فڕاندن.

بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەی سپۆرت رايگەياندووە، بەڕێوبەرانی هەردوو يانە ئيسپانييەکە چاويان بەيەکتر کەوتووەو لە نزيکەوە باسيان لە چوونی پاکۆ ئەلکاسێری هێرشبەری ڤالێنسيا کردووە بۆ ريزی کەتەلۆنييەکان.


پاکۆ ئەلکاسێر

بەپێی فوتبۆڵ ئيسپانياش، بارسا ئامادەیی خۆی پێشانداوە لە بەرانبەر پێدانی ٣٠ مليۆن يۆرۆ بۆ ڤالێسنيا بەمەبەستی دەستبەرداربوون لە ئەلکاسێر، هەربۆيە هەردوو يانە نزيکن لەوەی مامەڵەکە ئەنجام بدەت.

ئەلکاسێری تەمەن ٢٢ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە تيمی يەکەمی ڤالێنسيا ياریی دەکات و لە دوو وەرزی رابردوو توانيويەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.




ئه‌م بابه‌ته 1854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو