جۆ هارت هەڕەشەی رۆيشتنی لە گوارديۆلا کردووە

خەندان سپۆرت -

دەنگۆی چوونی براڤۆی گۆڵپارێزی يانەی بەرشلۆنە بۆ ريزی مانچستەر سيتی وای لە جۆ هارتی ئينگليزی و گۆڵپارێزی ئەو يانەيە کردووە بير لە جێهێشتنی سيتيزنس بکاتەوە.

لەوبارەيەوە پێگەی دەيلی ستاری بەڕيتانی بڵاويکردۆتەوە، جۆ هارت لەگەڵ پێپ گوارديۆلای راهێنەری يانەکەيان قسەی کردووەو پێی راگەياندووە ئەگەر براڤۆ رووبکاتە مان سيتی ئەوە پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان ريزی ئەو يانەيە بەجێدەهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە، هەردوو يانەی ليڤەرپوڵ و ئيڤێرتۆن ئامادەیی خۆيان پێشانداوە لە بەرانبەر گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە، بۆيە لە ئەگەری چوونی براڤۆ بۆ سيتيزنس، هارت بە خواستن روودەکاتە يانەيەکی ديکە و يەدەگ بوون قبوڵ ناکات.




ئه‌م بابه‌ته 2833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو