مۆرينهۆ پێشنياری دوو يانەی بۆ ماريۆ بالۆتێلی کردووە

خەندان سپۆرت -

داهاتووی ماريۆ بالۆتێلی ناديارەو تووشی شۆک بووە، بەهۆکاری ئەوەی نە يانەی ليڤەرپوڵ دەيەوێت نە يانەی ئەیسی ميلانيش ئامادەيە بەخواستن ئەو ياريزانە بگوازێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش پێگەی زە سەنی بەڕيتانی بڵاويکردۆتەوە، خۆزيە مۆرينهۆ و ماريۆ بالۆتێلی پێکەوە کۆبوونەتەوە بۆ قسەکردن لەسەر يانەی داهاتووی ئەو ياريزانە ئيتاڵييە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، مۆرينهۆ ئامۆژگاری بالۆتێلی کردووە بچێتە يانەيەکی خولی پلە يەکی ئينگلتەرا، بۆ ئەو مەبەستەش ناوی دوو يانەی داوتێ کە وۆڵڤەرهامپتۆن و پۆرت ڤالين، بەڵام ياريزانی ناوبراو هيچ وەڵامێکی پێنەبووە.

لەماوەی رابردوو ناوی بالۆتێلی بە دوو يانەی ديکەوە بەسترابوونەوە کە يانەکانی ئەياکس ئەمستردام و پيسکارا بوون.




ئه‌م بابه‌ته 7862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو