چێڵسی ئۆفەرێکی ديکەی گرانبەهای پێشکەشی ناپۆلی کرد

خەندان سپۆرت -

ئەنتۆنيۆ کۆنتی ئيتاڵی و راهێنەری يانەی چێڵسی ئينگليزی واز لە بەرگريکارەکەی يانەی ناپۆلی ناهێنێت و دەيەوێت بەهەر نرخێک بێت بيگوازێتەوە لەندەن.

پێگەی زە سەن بڵاويکردۆتەوە، پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو چێڵسی ئۆفەری خۆيان بەبەهای ٤٨ مليۆن پاوەن پێشکەشی ناپۆلی کردبوو لە پێناو کاليدۆ کۆليبالی بەرگريکاری ئەو يانەيە بەڵام رەتکرابۆوە، لە ئێستادا ئۆفەرێکی ديکەيان خستۆتەوە بەردەميان کە بەهاکەی ٦٠ مليۆن پاوەن دەبێت، بە رازی بوونيان ئەميش دەبێتە دووەم گرانترين ياريزانی ناپۆلی لە دوای چوونی هيگواين بۆ يوڤێنتوس.

Koulibaly was one of the stand-out players in Serie A last season

هێشتا ناپۆلی وەڵامی يەکلاکەرەوەی نييە و ئەگەری زۆرە هاوشێوەی هيگواين بەبێ ئاوڕدانەوە لە يانەکەی، کۆليبالی ناپۆلی بەجێبهێڵێت و رووبکاتە پرێمەر ليگ.

کاليدۆ کۆليبالی، تەمەنی ٢٥ ساڵە و ماوەی دوو وەرزە لە ريزی يانەی ناپۆلی ياریی دەکات، توانيويەتی ئاستێکی بەرزيش پێشکەش بکات.





ئه‌م بابه‌ته 787 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو