ماوەی دوورکەوتنەوەی ماسکێرانۆ ئاشکراکرا

خەندان سپۆرت -

بەشێوەيەکی فەرمی، يانەی بەرشلۆنەی ئيسپانی ماوەی دوورکەوتنەوەی خافيێر ماسکێرانۆی ئەرجەنتينی و بەرگريکاری يانەکەيانی ئاشکراکرد.


ماسکێرانۆ - مێسی

شەوی رابردوو لە ياریی گەڕانەوەی بارسا و سێڤييا لە جامی سوپەری ئيسپانيا، ماسکێرانۆ دووچاری پێکانێکی سووک هات، چەند کاتژمێرێک دوابەدوای يارييەکە، لە رێگەی هەژماری خۆيانەوە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر، يانەی بەرشلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی راگەياند و ئاماژەی بەوەدا ئەو ياريزانە پێکانەکەی لە قاچی راستی دايە و پێويستی بە يەک هەفتە پشوو هەيە.

بەوهۆيەشەوە، ماسکێرانۆ لە يەکەم ياریی يانەکەی لە وەرزی نوێی لاليگا بەشداریی ناکات کە رووبەڕووی رياڵ بيتس بوونەتەوە لە هەفتەی يەکەمی خولەکەدا.




ئه‌م بابه‌ته 1990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو