بەڤيديۆ، رۆناڵدۆ بوگاتييەکەی پێشانی هەوادارانی دەدات

خەندان سپۆرت -

کريستيانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە تيمی يانەی رياڵ مەدريد و رۆژانە مەشق و راهێانەکانی ئەنجام دەدات بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی لاليگا کە وابڕيارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست پێبکات.

Cristiano Ronaldo has given his fans a glimpse of his new £1.7million black Bugatti Veyron

لە رێگەی هەژماری تايبەتی خۆيەوە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام، دۆن ئۆتۆمبێلە نوێيەکەی کە لە جۆری بوگاتييە پێشانی هەوادارانی داو بە مليۆنان لايکيشی بۆ هات.

لەوبارەيەوە رۆژنامەکانی دەيلی مەيڵ و ميرەری بەڕيتانی بڵاويانکردەوە نرخی ئەو بوگاتييەی دۆن دەگاتە ٢.٢٣ مليۆن دۆلار و لە جۆری ڤيرۆنە.

ئەم ئۆتۆمبێلە خێراييەکی لە رادەبەدەری هەيە و لەماوەی پێنج چرکەدا دەتوانێت گێچەکەی لە سفرەوە بۆ ١٠٠ کيلۆمەتر بڕوات، ئەمە بێجگە لەوەی لە کاتژمێرێکدا ٤٠٧ کيلۆمەتر دەبڕێت.

ڤيديۆ:

 

A video posted by Cristiano Ronaldo (@cristiano) on



ئه‌م بابه‌ته 5423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو